ئه‌ڵمانیا.. 12 كه‌سی گروپێكی توندڕه‌وی راستڕه‌و ده‌ستگیركران
جیهان 08:23 PM - 2020-02-16.
رۆژنامه‌ی (بیلد) ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینی له 13شوێنی جیاجیای ئه‌ڵمانیا بۆ گه‌ڕان به‌دوای گروپێكی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌ودا ده‌سپێكرد.
هه‌ڵمه‌ته‌كه شاره‌كانی ڤۆرتمبیرگ و ڕاینالد و زاكسن و ڕوبار باكوری ڕاین و نیده‌رزاكسن و باڤاریای گرته‌وه‌و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 12 كه‌س ده‌ستگیركران له‌ناویاندا دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌م گروپه داواكاری گشتی گومانی ئه‌وه ده‌كات چوار له‌وانه له سێبته‌مبه‌ری ڕابردوودا ڕێكخراوێكی تیرۆرستیان دامه‌زراندوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا كه‌له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ئه‌ڵمانیا پۆلیس به‌تۆمه‌تی پشتگیری مادی و كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌لمَه‌تێكی فراوانی كرده سه‌ر توندڕه‌وه‌كان.
له‌م باره‌یه‌وه داواكاری گشتی بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و 12 كه‌سه‌ی داوه، بڕیاریشه له‌نزیكترین كاتدا ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌به‌رده‌م دادگای باڵای كالسروه ئاماده‌بن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی كه‌ناڵی ARD Capital و SWRهه‌ندێك له‌وانه ده‌مێكه لای ده‌سه‌ڵاتداره ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه ناسراون و ئه‌وانه توندڕه‌وی ڕاستڕه‌ون و هه‌ندێكیشیان تائێستا نه‌ناسراون.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی نۆرد ڕاین ڤێستڤالن هربت ریول ڕایگه‌یاندوه، چوار له‌وانه له‌باكوری ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و یه‌كێكیان كارمه‌ندی ئیداری پۆلیسی هه‌رێمی نۆرد ڕاین ڤێستڤالن بووه‌و له‌كاره‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی ره‌سمی ARDCapital ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌كی خۆماڵیدا وه‌زیری ناوخۆ ئه‌وه‌شی وتووه ئه‌وگروپه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانیان پته‌و كردوه‌و كاره‌كانیان كردۆته دیفاكتۆ له‌دروستبونی پراكتیكی گروپه‌كه‌داو نوسینگه‌ی فیدراڵی پاراستنی ده‌ستوور كه به‌هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ناسراوه‌و سه‌باره‌ت به‌په‌لاماردانی كه‌سایه‌تیه سیاسی و ئیسلامیه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاگاداری گفتوگۆ‌و بۆچونه‌كانیان بووه لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌دۆسیه‌ی ئه‌م گروپه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی فیدراڵی و نوسینگه‌ی دادگای تاوانه‌كانی هه‌رێمی بادن ڤۆرتمبیرگه‌وه ده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه جێگری داواكاری فیدراڵی وتی، توندڕه‌وه ڕاستڕه‌وه‌كان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان و ده‌بێت هه‌موان به‌ئاگابن و كاربكه‌ن له‌پێش هه‌مویانه‌وه ده‌سه‌ڵاته ئه‌منیه‌كان.
دوای ئاشكرابونی گروپی NSU ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌منی هه‌رزوو ئه‌و گروپه توندڕه‌وه ڕاستڕه‌وه‌ی ناسی به‌تایبه‌تی له‌دوای تیرۆركردنی پارێزگاری كاسل والته‌ر بروك له‌هاوینی ڕابردوودا كه‌تائێستاش كه‌سێكی ڕاستڕه‌و به‌و تۆمه‌ته ڕاگیراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوودا هێرش كرایه سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌كه‌ی جوله‌كه‌و بووه هۆی كوژرانی دووكه‌س هه‌ربۆیه كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌ومه‌ترسیانه‌یه له‌ئێستادا.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا دیارده‌ی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان به‌نوێ نازانن و له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه له‌ئه‌ڵمانیا 229 كه‌س بونه‌ته قوربانی ده‌ستی ئه‌و توندڕه‌وانه.
PUKmedia شیهاب عوسمان -ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26