گرنگی پشكنینی DNA لەدۆسیەی گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا

گرنگی پشكنینی DNA لەدۆسیەی گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا


16/2/2020 20:08:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

سالار مەحمود

لە ساڵانی رابردوودا كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال داوای زەوی و خانوویان دەكرد، داوای مووچەو باشكردنی ژیانیان دەكرد، داوای سەرەتاییترین مافەكانی خۆیان دەكرد.

بەشێكی كەم لە داخوازیەكانیان جێبەجێ كران. بەتێپەڕبوونی رۆژگار حكومەتەكان نەك ئەركەكانی سەرشانیان لە دۆسیەی ئەنفالدا بەجێ نەهێنا، بەڵكو بە فشارو خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینی كەسوكاری قوربانیانیش بەدەنگەوە هاتن بۆ داخوازیەكانیان زۆر كەم بوو.

ماوەیەك داوای هێنانەوەی ئیسك و پروسكی قوربانیەكانی گۆڕە بەكۆمەڵەكانیان دەكرد. ئەوە بوو ساڵ نا ساڵێك بەبێ فەحسی  Deoxyribonucleic acidدی ئین ئەی DNA (الحمچ النووی). چەند روفاتێك هێنرانەوە لەگەرمیان و چەمچەماڵ و دوكان و بارزان بەخاك سپێردرانەوە.

لە ئێستا بەگشتی و دوای هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەماوە كە ۱۷۱ ژن و مناڵی لێ دەرهێنران. 

بابەتی فەحسی دی ئین ئەی ئیتر ئەو ئەركەیە كە نابێ پشتگوێ بخرێت.

نابێ نەزانرێ ئەو ئیسك و پروسكانە كێن و لەچ خێزان و گوند و دایك و خوشك و براو باوكی كێن؟

چەندین ساڵەو لە بۆنەی جیاجیادا داوای وەرگرتنی سامپڵی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال دەكرێت بۆ ئەوەی لەكاتی دەرهێنانی ئیسك و پروسكی ئەنفالكراوەكاندا بەراورد بكرێن.

ئەم كارە ئەركی هەردوو حكومەتی عیراقی و حكومەتی هەرێمی كوردستانە. بەتایبەتیش لەهەرێمەوە دەبوو ئەم ئەركە جێبەجێ بكرایە، چونكە كەسوكاری قوربانیەكان لەهەرێمن. بەشێكیان لەناوچە دابڕاوەكانن.

لەهەردوو كۆنگرەی نێودەوڵەتی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی  دووەم و سێیەم لە راسپاردەكاندا ریزبەند كراوەو داواكراوە كە فەحسی DNA بۆ كەسوكاری قوربانیەكان بكرێ. جگە لەناسینەوەی ئیسك و پروسكەكان بۆ بابەتی بە جیهان ناساندن و لەیادنەكردن و ناسراوی گۆڕەكان و ناونیشانیان و بە زانستی كاركردن لەو دۆسیەیە گرنگی زۆری هەیە.

لەناو گۆڕەكاندا زۆرینەی روفاتەكان ناناسرێنەوە بەكۆمەڵ و بەبێ تەسكەرەو جنسیە. كەمیان نەبێ. تەنیا بەجل و بەرگ و هەندێ بەڵگەی تردا كە دەزانرێ كوردن و خەڵكی كوردستانن لەوە زیاتر نازانرێ.

بەبێ پشكنینە سەرەكیەكە هەروا دەهێنرێنەوە كوردستان، بەس ژمارە كراون. بەخاك دەسپێردرێن بەكێلی بێ ناوونیشانەوە!

ئەم بابەتە ئیتر  دەبێ جدی كاری لەسەر بكرێ، وەك چۆن لە كۆنگرەی دووەمی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەهەولێر ساڵی ۲٠٠۸  بە راسپاردە لە خاڵی (۱۱)دا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.

ئەمەش دەقەكەیەتی وەك خۆی (11- دعوة الحكومة العراقية لإعداد البني التحتية للتنقيب عن المقابر الجماعية بتوفير مختبرات فحص الحمض النووي و قواعد البيانات).

بەهەمان شێوە لە كۆنگرەی سێیەمی گۆڕەبەكۆمەڵەكان لە ساڵی ۲٠۱۱ی نەجەف بە راسپاردە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەم ئەركە ئاگادار كراونەتەوە.

ئەمەش دەقی راسپاردەكەیە. (11-  دعوة الحكومة العراقية الي تكثيف الجهود من أجل جلب مختبرات (DNA) وتأهيل كوادر وطنية لاستعمالها ، استكمالاً للإجراءات الفنية الخاصة بملف المقابر الجماعية ).

كەواتە چەندین ساڵە هوشیاریی دەدرێتە حكومەتەكان بۆ پڕكردنەوەی ئەم كەلێنە.

ئەم بەبیرهێنانەوەم بەپێویست زانی، چونكە هێشتا درەنگ نیە. لەو روانگەوەی سەدان گۆڕی بەكۆمەڵ ماون هەڵبدرێنەوەو سەدان هەزار مرۆڤ ماون لە ژێر خاك دەربهێنرێن كە بەكۆمەڵ كوژراون.

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێت

  • image04
  • بچوكترین توشبووی كۆرۆنا لەهەرێم لەهەڵەبجەیە

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێت

  • image04
  • دەزگای مرۆیی مام پێنج هەزار كیتی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دابیندەكات

  • image04
  • دوو پێشمەرگە شەهیدەكەی كوڵەجۆی گەرمیان

  • image04
  • بیست ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد تێپەڕدەبێت

  • image04
  • 17 ساڵ پێش ئێستا دیكتاتۆره‌كه‌ی عیراق روخا

  • image04
  • ووهان.. دوای‌ زیاتر لە دوو مانگ قەدەغەی‌ هاتووچۆ هەڵگیرا


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر