riklam

هەسەدە: بەشداری شەڕی ئیدلیب ناكەین

جیهان 06:20 PM - 2020-02-16
.

.

هێزەكانی هەسەدە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە گوایە هێزەكانیان بەشداری پرۆسە سەربازییەكانی ناوچەی ئیدلیب بكەن.

لەوبارەیەوە كینۆ گابرێڵ وتەبێژی فەرمی هێزەكانی سوریای دیموكرات  (هەسەدە) هەواڵی بەشداریكردنی (هەسەدە) لە پرۆسە سەربازییەكان لەناوچەی ئیدلیب رەتكردەوە.

پێشتر راگەیاندنەكانی گروپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا هەواڵێكیان بڵاوكردبوەوە گوایە هێزەكانی سوریای دیموكرات لەپرۆسە سەربازییەكانی سوپای سوریا لەدژی سوپای توركیاو گرووپە هاوپەیمانەكانیان لەناوچەی ئیدلیب بەشدارییان كردووە.

وتەبێژەكەی هەسەدە راشیگەیاند: سەرلەبەری ئەو هەواڵانە كەباس لە بەشداریكردنی هێزەكانیان لە شەڕو پێكدادانەكان لەناوچەی ئیدلیب دەكەن دوورن لە راستیەوە.

PUKmedia و.عومەر رەشید

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket