riklam

حاكم قادر: داكۆكی له‌داوای خه‌ڵك پڕه‌نسیپی یه‌كێتییه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:05 PM - 2020-02-16
.

.

له‌ چوارچێوه‌ی كارنامه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی له‌بواری په‌ره‌پێدان وپته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و نیشتمانی یه‌كاندا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 16-2-2020، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هاوڕێی كه‌پێكهاتبوون له‌ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڤاڵانی جێگرانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، سه‌ردانی باره‌گای نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستانیان له‌شاری سلێمانی كردو له‌لایه‌ن هاوڕێ عوسمان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب و به‌رپرسی كۆمیته‌ی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌هاوڕێیان ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كران .

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا حاكم قادر به‌گرنگی یه‌وه‌ باسی له‌مێژووی پڕله‌سه‌روه‌ری وتێكۆشانی حزبی شیوعی له‌قۆناغی ڕزگاری و نیشتمانی گه‌له‌كه‌ماندا به‌رز نرخاندو بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵی یه‌كانی هه‌ردوولاو ئاماژه‌ی به‌ مێژووی هاوبه‌شی هه‌ردوولادا، له‌سێ ڕوانگه‌ی دۆست نزیكی و هاوخه‌باتی له‌قۆناغه‌ جیاجیاكانی خه‌باتی سه‌روه‌ری شاخ و ڕاپه‌ڕین و هاوڕێی زیندانی و به‌رپه‌تی سێداره‌ی ڕێكخستنه‌كانمان و بۆ ئاینده‌ش ئومێدی خواست به‌هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ری گرفت و به‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و هاووڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌مان یه‌ك ده‌نگ و هاوخه‌بات بین .

له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی، باسی له‌دۆخی ناجێگیرو ئاڵۆزییه‌ نه‌خوازراوه‌كانی شه‌قامی عیراقی كردو نه‌خشه‌ ڕێگای سیاسی (ی.ن.ك)ی بۆچاره‌سه‌رو به‌ده‌ستهێنان و جێگیركردنی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقدا خسته‌ڕوو، هه‌ردوولا كۆكبون له‌سه‌ر بره‌و دان به‌پرسی یه‌كڕیزی و پته‌وكردنی ته‌بایی لایه‌نه‌كانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و له‌باره‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌ڕه‌واكانی خه‌ڵك و به‌جێگه‌یاندنی پرۆژه‌و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتی وپێداویستی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت سوته‌مه‌نی پێداگربوون .

PUKmedia



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket