riklam

بوومه‌له‌رزه‌ ناوچه‌یه‌كی ئێران ده‌هه‌ژێنێت

جیهان 10:42 AM - 2020-02-16
.

.

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.4 شاری سه‌رعین له‌ پارێزگای ئه‌رده‌بیل ده‌هه‌ژێنێت.

ئاژانسی ئیسنای ئێران له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16-2-2020 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.4 به‌پێوه‌ری رێخته‌ر شاری سه‌رعین له‌ پارێزگای ئه‌رده‌بیل له‌ باكووری خۆرئاوای ئێرانی هه‌ژاند.

شاری سه‌رعین له‌ 10 كیلۆمه‌تری شاری ئه‌رده‌بیل ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌رده‌بیل هه‌ڵكه‌وتووه‌ و ئاماری دانیشتوانه‌كه‌ی 5459 كه‌سه‌.

 هێشتا ئاماری زیانه‌كه‌ی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket