riklam

وەزیری دەرەوەی چین: كۆرۆنا كۆنترۆڵ كرا

جیهان 10:13 AM - 2020-02-16
.

.

بەرپرسانی چین رایانگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە حاڵەتی كۆنترۆڵ كردن و كەمبوونەوەدایە.

لەوبارەیەوە وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاندووە: توانیویانە پێش بە تەشەنە كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرن و هەموو هەوڵەكانیان تا ئێستا بە باشی بەڕێوە چووە و لەئێستاشدا پزیشكان توانیویانە كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن.

بەپێی نوێترین ئامار تا ئێستا 68 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هەزار و 665 كەسیش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەكی تریشەوە سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی  سوپاسی چین دەكات بۆ ئەو هەوڵانەی گرتوویانەتەبەر بۆ رێگریكردن لە تەشەنە كردنی ڤایرۆسەكە، بەڵام لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مەترسی ڤایرۆسەكە لە ئارادایە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی بی بی سی تا ئێستا 500 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 26 وڵاتی جیهان تۆمار كراوە.

PUKmedia باشیلا جەعفەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket