دانیمارك.. سیمینارێك له‌ شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو

دانیمارك.. سیمینارێك له‌ شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو


15/2/2020 23:11:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ڕۆژی شه‌ممه‌  15/2/2020 له‌ شاری هۆڕسنس سیمنارێك بۆ په‌رله‌مانتاری دانیماركی ( سۆران سۆنۆگۆ) سه‌ربه‌حیزبی ئینهیزلیستن سازكرا.

به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی پارت ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و ئه‌ندامانی حزبی ئینهیزلیستن سیمناره‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیایدا په‌رله‌مانتار باسی سه‌ردانه‌كانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان كرد له‌ دوو قۆناغی جیاجیادا وه‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ ڕوویانداوه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌ ڕۆژئاوای كوردستان توانیویه‌تی به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت و چه‌ندین دام و ده‌زگای دامه‌زراندووه‌ بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان.

له‌ته‌وه‌رێكی تری باسه‌كه‌یدا باسی له‌ دواین سه‌ردانی كرد كه‌ له‌ دیسه‌مبه‌ری ساڵی٢٠١٩ بووه‌ بۆ ڕۆژئاوا كه‌ دوای هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه‌ توركیا ناوچه‌كه‌ی شێواندووه‌ وه‌ به‌ناوی دروست كردنی پشتێنه‌ی ئه‌منیه‌وه‌ دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌ی ته‌واو گۆڕیوه‌ وه‌ ئامانجی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ خۆسه‌ریه‌ی هه‌یه‌ ته‌واو نه‌یهێڵن وه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربكه‌ن له‌ زێدی باوباپیرانیان.

دیاره‌ به‌ناوی كۆمیته‌ی هاوكاری حیزبه‌ كوردستانیه‌كانه‌وه‌ شاندێك به‌شداری ئه‌و سیمیناره‌ی كرد كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان (وشیار جلال ده‌ربه‌ندی ) لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی له‌ دانیمارك به‌شداربوو ، شانده‌كه‌ نامه‌یه‌كیان دایه‌ ده‌ستی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌  كه‌ چه‌ند داخوازی و پێشنیاری له‌ خۆگرتبوو بۆ زیاتر داكۆكی كردن له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان كه‌ له‌ ڕێگه‌ی حیزبه‌كه‌یانه‌وه‌ بتوانن له‌ په‌رله‌مانی دانیمارك وه‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داكۆكی زیاتر له‌ گه‌لی كورد بكه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چه‌وساندنه‌وه‌ و پێشێل كاریه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ری ده‌كرێت وه‌ ڕای گشتی ئه‌وروپی وه‌ جیهانی بێ ده‌نگه‌ لێی.

دیاره‌ حیزبی ( ئینهیزلیستن )  وه‌كو پاڵپشتێكی به‌هێزن بۆ سۆشیال دیموكراته‌كان كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان له‌ ده‌سته‌ وه‌ زۆر داكۆكی له‌ مافی كورد ده‌كه‌ن به‌گشتی و له‌ ڕۆژئاوا به‌ تایبه‌تی.

له‌ به‌شێكی تری سیمیناره‌كه‌ كه‌ ته‌رخان كرابوو بۆ ( دانا ئه‌لیاسی ) وه‌ ( هه‌ژار ده‌شتی ) بۆ ئه‌وه‌ی باسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ چه‌وسانه‌وه‌كانی ڕژێمی ئێران كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ده‌یكات وه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندین كاری نا مرۆڤانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌كانی كه‌ كورد بێ به‌شه‌ له‌ كه‌مترین مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی .

له‌ كۆتاییدا وه‌فده‌كه‌ی كۆمیته‌ی هاوكاری حیزبه‌ كوردستانیه‌كان سوپاسی حیزبی ( ئینهیزلیست) یان كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ و سیمیناره‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی دانیمارك

وێنە هەواڵ
  • image04
  • پۆلیسی هندستان به‌مشێوه‌یه‌ رێگری له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

  • image04
  • 27ی ئازار رۆژی جیهانی شانۆ‌

  • image04
  • لاهور شێخ جەنگی چارەسەری كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە ئەستۆ دەگرێت

  • image04
  • پارێزگاری سلێمانی بۆ دڵنیابوون لەپابەندی هاووڵاتیان گەشتێك بەئاسمانی شاردادەكات

  • image04
  • كوڕەكانی سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری رژێمی بەعس لەسەر قەڵای هەولێر

  • image04
  • لەهەولێر بۆ سۆنارێك بڕی 6 هەزار دینار وەرگیراوە

  • image04
  • سه‌رۆكی حكومه‌ت 25 ئۆتۆمبێل به‌دیاری ده‌داته‌ پۆلیسی هه‌ولێر

  • image04
  • بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆت و خێزانه‌كه‌ت له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنه‌ره‌وه‌ رێنماییه‌كان جێبه‌جێبكه‌


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر