riklam

ئۆغلۆ: ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ئێس 400 نابێت

جیهان 09:39 PM - 2020-02-15
.

.

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیاو روسیا به‌پێویستی ده‌زانن ناكۆكی وڵاته‌كانیان له‌سه‌ر ره‌وشی ئیدلب كاریگه‌ری گرێبه‌ستی سیستمی ئێس 400 نه‌بێت.

مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگه‌یاند: ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و روسیا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی "ئیدلیب" كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرێبه‌ستی سیستمی (ئێس 400)-ی روسی نابێت و دوو بابه‌تی لێك جیان، وتیشی هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره‌ نه‌گۆڕه‌، له‌سه‌ر جێگیركردنی سیستمی دژه‌ مووشه‌كی(ئێس 400)-ی روسی له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی. (مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ) وتیشی پێوسته‌ مۆسكۆ رێگه‌ نه‌دات دۆسێی ئیدلیب زیان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بگه‌یه‌نێت.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌ باشه‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان كۆكبن و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ن، وتیشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌ سوریا له‌گه‌ڵ توركیا كۆمان ناكاته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket