riklam

ئێران سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌ ئۆكراینییه‌كه‌ راده‌ست ناكات

جیهان 07:07 PM - 2020-02-15
.

.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانن زانیارییه‌كانی ناو سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌ ئۆكراینییه‌كه‌ ده‌ربهێنین و راده‌ستیشی ناكه‌ن.

زه‌ریف له‌ چاوپیكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی (ئێن بی سی)دا داكۆكیی له‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كرد سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستنه‌كردنی سندوقی ره‌شی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ به‌ هیچ وڵاتێكی تر، زه‌ریف وتویه‌تی به‌گوێره‌ی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مافی ئێرانه‌ رابه‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكات سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌، به‌ڵام ئێران ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ ده‌رهێنانی زانیارییه‌كان له‌ سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه‌.

 ئه‌و فڕۆكه‌ ئۆكراینییه‌ سه‌ره‌تای مانگی رابردوو كرایه‌ ئامانجی دوو موشه‌كی سوپای پاسداران و سه‌رجه‌م سه‌نشینه‌كانی كه‌ ژماره‌یان 176 كه‌س بوو گیانیان له‌ده‌ستدا. كاربه‌ده‌ستانی چه‌ند وڵاتێكیش له‌وانه‌ كه‌نه‌دا كه‌ 57 هاووڵاتی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون، داوای راده‌ستكردنی سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام تائێستا ئێران ئاماده‌ نییه‌ راده‌ستی بكات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket