riklam

روسیا له‌كرده‌وه‌كانی توركیا نیگه‌رانه‌

جیهان 06:58 PM - 2020-02-15
.

.

توركیا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و جلوبه‌رگی سه‌ربازی راده‌ستی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ئیدلیب ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازی و دیبلۆماسیه‌كانی روسیا رایانگه‌یاند، توركیا چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌كی زۆری بردوه‌ته‌ شاری ئیدلیب له‌باكووری سوریاو به‌شێكی زۆر له‌و چه‌كانه‌شی راده‌ستی گرووپی چه‌كداری هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام (جه‌بهه‌ی نوسڕه‌ی پێشوو) كردوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی شوباتی 2020 ئاژانسه‌كانی رووسیا كه‌ له‌سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیی و دیبلۆماسیه‌كانه‌وه‌ وه‌ریگرتووه‌ رایگه‌یاندوه‌، توركیا زیاتر له‌ 70 تانك و 200 زرێپۆش و 80 تۆپهاوێژی بردوه‌ته‌ شاری ئیدلیب، به‌شێكی زۆری ئه‌و چه‌كانه‌شی راده‌ستی گرووپی چه‌كداری ته‌حریر شامی تیرۆرست كردوه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كان ئاماژه‌ش به‌وه‌ شده‌كه‌ن، توركیا دژه‌ فڕۆكه‌ی راده‌ستی ئه‌و گرووپه‌ كردوه‌، به‌كارهێنانیشی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ بوه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی.

جێی ئاماژه‌یه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابروودا ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ توانیویانه‌ دوو هه‌لیكۆپته‌ری سوپای سوریا بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش گرووپی چه‌كداری ته‌حریر شام و گرووپه‌كانی دیكه‌ش له‌ژێر ناوی سوپای توركیا و به‌جلی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ شه‌ڕی دژی هێزه‌كانی سوریا ده‌كه‌ن، له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا هێزه‌كانی سوریا توانیویانه‌ 20 زریپۆش و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان تێكبشكێنن، كه‌ توركیا پێشتر راده‌ستی ئه‌و گرووپانه‌ی كردبوو.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندوه‌، توركیا لێپرسراوه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزییه‌كانی  ئیدلیب.

جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه‌، توركیا به‌رده‌وام پێشێلی رێككه‌وتنه‌كان ده‌كات و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی نابێت، به‌تایبه‌تی پابه‌ندنه‌بوونی به‌ یاداشتی رێككه‌وتننامه‌ی سوتشی.


PUKmedia سه‌رچاوه‌: روسیا الیوم

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket