riklam

دادگای توركیا بێتاوانی ژنه‌ رۆماننووسێك ده‌سه‌لمێنێت

جیهان 06:14 PM - 2020-02-15
.

.

دوێنێ 14ی شوباتی 2020 دادگای ئه‌سته‌نبوڵ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ خرابوونه‌ پاڵ خانمه‌ رۆماننووسی توركیا ئه‌سڵی ئه‌ردۆگان.

 تۆمه‌ته‌كان بریتی بوون له‌وه‌ی كه‌ خانمه‌ رۆماننووسی توركیا هه‌وڵی داوه‌ هێمنی و ئاسایشی توركیا بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی رێكخراوێكی تیرۆرستی بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگا بێ تاوانی ئه‌وه‌شی سه‌لماند كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بانگه‌شه‌ كردن بۆ تیرۆر نه‌بووه‌.

تۆمه‌ته‌كانیش په‌یوه‌ندی به‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌ده‌بیانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ رۆماننووس ئه‌سڵی ئه‌ردۆگان پێشتر نووسی بوونی، كه‌ تێیدا ئه‌و به‌هایانه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌ كه‌باس له‌ راستی و ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ن، تێگه‌یشتن لێی له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا ئه‌سته‌مه‌،  ئه‌سڵی ئه‌ردۆگان وتووشیه‌تی  كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی خزمایه‌تی به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدگان سه‌رۆكی توركیاوه‌ نیه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، خانمه‌ رۆماننووسی توركیا كه‌ له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه‌،  له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تباریش كرابوو كه‌ هاوكاری رۆژنامه‌ی (ئۆزگور گوندیم) نزیك به‌ كوردی كردوه‌، هه‌رچه‌نده‌ رۆژنامه‌كه‌ له‌ساڵی 2016 دا داخراوه‌.

ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و نوسینانه‌ی ناوبراو له‌و رۆژنامه‌یه‌دا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ شكڵێكی سیاسی له‌خۆگرتووه‌، كه‌ تێیدا پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌توركیادا شه‌رمه‌زار ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ دادگا بێتاوانی ئه‌وی له‌م پرسه‌شدا سه‌لماند.

شایانی ئاماژه‌یه‌، پێشتر به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به‌و تۆمه‌تانه‌، ئه‌سڵی ئه‌ردۆگان 132 رۆژ زیندانی كراوه‌، پاشان ئازاد ده‌كرێت، هاوكات زیندانی كردنه‌كه‌ی بووه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی تێكڕای جیهان و رێكخراوه‌كانی داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ له‌توركیا، پرسی زیندانیكردنی ناوبراویان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێشیڵكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ ئازادی ده‌ربڕین له‌توركیا نیشاندا، به‌تایبه‌تی دوای كۆده‌تاكه‌ی مانگی ته‌مووزی ساڵی 2016 .

ده‌بێت ئاماژه‌ش به‌وه‌ بكرێت، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆمانه‌كانی ئه‌سڵی ئه‌ردۆگان وه‌رگێڕدراونه‌ته‌ سه‌ر زمانه‌ بیانییه‌كان.

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌لماندنی بێتاوانی ئه‌سڵی ئه‌ردۆگان، دوو كه‌سایه‌تی دیكه‌ش بێتاوان ده‌رچوون، كه‌ یه‌كێكیان زانای زمانه‌وانییه‌ به‌ناوی نه‌شمی ئه‌لبای، كه‌ له‌سه‌ر هه‌مان پرسی هاوكاری كردنی رۆژنامه‌ی (ئه‌زگۆر گوندیم)تاوانبار كرابوون.

PUKmedia/ فرانس24

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket