riklam

سه‌دان منداڵی تیرۆرستانی داعش له‌ گرتووخانه‌كانی عیراقن

جیهان 05:42 PM - 2020-02-15
.

.

 لێپرسراوێكی روسیا، ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ 500 منداڵی تیرۆریستانی بیانی داعش، له‌ گرتووخانه‌كانی شاری به‌غدان.

ئانا كۆزنیتسوفا كۆمیسیاری روسیا بۆ مافه‌كانی منداڵ، ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك منداڵی تیرۆرستانی داعشیان بۆ مۆسكۆ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، زانیاری نوێیان له‌ به‌رده‌ستدایه‌ له‌ باره‌ی بوونی زیاتر له‌ 500 منداڵی تیرۆرستانی بیانی داعش له‌ناو گرتووخانه‌كانی شاری به‌غدا.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا هه‌زاران منداڵی تیرۆرستانی داعش، له‌ سه‌ربازگه‌كانی سوریا زیندانی كراون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كۆمه‌كی مرۆیی ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌كانی سوریا، بكات.

پێشتریش، كۆمیسیاری روسیا بۆ مافه‌كانی منداڵ ڕایگه‌یاندبوو، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، توانیویانه‌ 26 منداڵ له‌ سوریاوه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ روسیا، ڕوونیشیكرده‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌گی گشتی له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 156 منداڵ له‌ عیراق و سوریاوه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket