riklam

فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

جیهان 04:27 PM - 2020-02-15
.

.

فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه‌، له‌ یه‌مه‌ن كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

ئاژانسی ره‌سمی سعودیه‌ له‌ زاری وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15-2-2020 فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگییان له‌ یه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

توركی مالكی وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌پارێزگای جوف له‌ باكوری یه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام  ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌كردوه‌، كه‌ هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ چی بووه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه‌، دژی حوسییه‌كان، پشتیوانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كات.

PUKmedia سكای نیوز

 

 

 

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket