riklam

ئه‌وروپا.. یه‌كه‌م گیان له‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێت

جیهان 03:42 PM - 2020-02-15
.

.

یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كیشوه‌ری ئه‌وروپا تۆماركرا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15-2-2020 ، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له‌فه‌ره‌نسا تۆماركرا، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ری ئاسیا داده‌نرێت.

میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له‌ فه‌ره‌نسا گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڕه‌گه‌ز چین-ییه‌.

به‌پێی نوێترین ئامار، رێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا به‌رزده‌بێته‌وه‌و هه‌تا ئه‌مڕۆ 67 هه‌زار توشبووی تێپه‌ڕاندوه‌ و زیاتر له‌ هه‌زار و 500 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها 11 هه‌زار كه‌سیش دۆخی ته‌ندروستییان ناجیگیره‌و مه‌ترسی مردنیان له‌سه‌ره‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket