riklam

ئێران مه‌رجه‌كانی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ یۆرانیۆم ئاشكراده‌كات

جیهان 02:31 PM - 2020-02-15
.

.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پاشه‌كشێی وڵاته‌كه‌ی له‌ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ بڕیارێكی ئه‌سته‌م نازانێت.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: تاران ده‌توانێت پاشه‌گه‌زببێته‌وه‌ له‌ بڕیاری زیادكردنی ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، له‌ چوارچێوه‌یه‌كی سنووردار یان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌گه‌ر سود و ده‌ستكه‌وێكی گه‌وره‌ی ئابوری تێدا بێت.

وتیشی: وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پابه‌ندبوون به‌ ته‌واوی بڕگه‌ و مادده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015، به‌و مه‌رجه‌ی واشنتۆن هه‌موو بڕیاره‌كانی دوای ساڵی 2018 له‌ به‌رامبه‌ر ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئێستای ئێران په‌یامێكه‌ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپاش نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌مریكا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket