riklam

كۆسرەت رەسوڵ سەفەر دەكات و كۆبوونەوەی سەركردایەتیش رادەگیرێت

ی.ن.ک‌‌ 11:32 AM - 2020-02-15
.

.

لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ عەلی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دواخرا و سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكەش دەڵێت، هەڤاڵ كۆسرەت رسوڵ سەفەرێكی چەند رۆژی دەكات و تا ئەوكاتەی دەگەڕێتەوە كۆبوونەوەكان دوادەخرێن.

ئەمڕۆ 15-2-2020، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە بەشداری كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی كۆبووەوە .

لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لەسەر یەكێتی ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پتەوكردنی یەكێتی ناو یەكێتی كرایەوە.

ئەنجومەنی سەركردایەتی زۆربەی زۆری بڕگە و ماددەكانی پەیڕەوی لە كۆبوونەوەكانیدا پەسەند كردووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا كۆی پەیڕەوەكە بە یەك پاكێج لە دوای دەنگدان لەسەری پەسەند دەكرێت بە ماددەی تایبەت بە ئەنجومەنی باڵای سیاسییەوە كە بە راوێژی نێوان ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای یەكێتی یەكلا دەكرێتەوە.

دوای پەسەند كردنی كۆی پەیڕەوكە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە و دەزگا و ئۆرگانەكانی یەكێتی لەسەر ئەو بنەمایە رێكدەخرێنەوە.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكان تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: كەمێك پیش ئێستا لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی هات.

وتیشی: دوای گەڕانەوەی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە بۆ رایی كردنی ئەركە حزبییەكان و هەماهەنگی ئۆرگانەكان دەستپێدەكاتەوە.

چەند رۆژێكە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەی بەردەوامدایە بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزب و لە ئێستاشدا زۆربەی ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی هەموار كراو پەسەند كراون و تەنها یەك ماددە ماوە پەسەند بكرێت لەگەڵ دەنگدان لەسەر كۆی پەیڕەوەكە بەیەك پاكێج.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket