riklam

کۆرۆنا 67 هەزار توشبوو تێدەپەڕێنێت

جیهان 11:22 AM - 2020-02-15
.

.

ریژەی توشبوانی کۆرۆنا بەرزدەبێتەوەو هەتا ئەمڕۆ ٦٧ هەزار توشبو تێدەپەڕێنێت و زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ١١ هەزار کەسیش دۆخی تەندروستییان ناجیگیرەو مەترسی مردنیان لەسەرە.

ئاژانسی بۆلۆمبێرگی ئەمریکی لە نوێترین ئاماردا رایگەیاندوە: لەسەرەتای بڵاو بونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا هەتا ئەمڕۆ ٦٧ هەزار و ٩٦ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و هەزار و ٥٢٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە ئەوەشی بڵاوکردەوەتە کە لە وڵاتی چین کە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەیە هەتا ئێستا هەزار و ٥٢٣ کەس گیانیان لەدەست داوەو ١١ هەزار و ٥٣ کەسیش ژیانیان لەمەترسیدایەو ئەگەری مردنیان هەیە و ٨ هەزار و ٩٦ کەسیش چارەسەری تەواوەتییان بۆ کراوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئاژانسی سمارت تراید رایدەگەیەنێت کە یەکەم حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە لەندەن تۆمار کراوەو یەکەم گیانلەدەستدانیش لە ژاپۆن تۆمارکراوە، هاوکات بەپێی هەواڵێکی ناوەندی راگەیاندنی کرملین، دوێنێ ١٤-٢-٢٠٢٠ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە روسیا باس لە کاریگەرییەکانی تەشەنەسەندی ڤایرۆسەکەو کارییگەرییەکانی لەسەر ئابوری نێودەوڵەتی کراوە.

لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چینیش رایگەیاندوە: ئەمڕۆ لە چین ٢ هەزار و ٦٤١ حاڵەتی توشبون تۆمارکراوەو هەر ئەمڕۆش ١٤٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە دوو مانگە بڵاو بووەتەوە و زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی بوون خەڵكی وڵاتی چینن، بەگوێرەی ئامارەكانیش لە 29 وڵات هاوڵاتیان ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

PUKmedia بۆلۆمبێرگ، سمارت تراید، CGTN

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket