riklam

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی درێژەی دەبێت

ی.ن.ک‌‌ 10:31 AM - 2020-02-15
.

.

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی درێژە بەكۆبوونەوەكانی دەدات و خوێندنەوە بۆ چەند ماددەیەكی تری پەیڕەوی ناوخۆ دەكات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە PUKmedia ی راگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  شەممە 15-2-2020، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستپێدەكات و تێیدا چەند ماددەیەكی تری پەیڕەوی ناوخۆ خوێندەنەوەی بۆ دەكرێت و هەموار دەكرێتەوە.

چەند رۆژێكە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەی بەردەوامدایە بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزب.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket