riklam

ئەمـڕۆ لە مـێژوودا

جیهان 09:00 AM - 2020-02-15
.

.

رووداوەكان:

 

399 پ ز: فەرمان دەركردنی لەسێدارەكانی سوكراتی فەیلەسوف.

 

930: خەلیفە عەزیز بیللای فاتیمی زاڵبوو بەسەر فیتنەی قەرامیتە و ئەفتكین لە شام.

 

1258: هۆلاكۆ رۆشتە ناو پایتەختی خەلافەتی عەباسی (بەغداد) دوای ئەوەی خەلیفەی عەباسی رایگەیاند كە شارەكەی رادەستی مەغۆل كردووە بەبی قەید و شەرت.

 

1794: فەرەنسە ئاڵاكەی كرد بە شین و سپی و سوور.

 

1806: شارۆچكەی (تەلەعفەر و حەزەر) سەر بە شاری سنجار لەدوای ساڵی (1870) لكێنرا بە پارێزگای موسڵ، لەوكاتەدا (95%) دانیشتوانی كورد بوون.

 

1892: دامەزراندنی یەكەم یاری (باسكە) لەلایەن مامۆستای وەرزش (جیمس بسمیت داهێز) وەناوی نا بەیاری تۆپی (سەبەتە).

 

1898: پاپۆڕی ئەمریكی (یو.ئێس.ئێس.مین) نوقم بوو بەهۆی تەقینەوەیەك لە بەندەری هاڤانا لە كۆبا، كە ئەو رووداوە بووە هۆی ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان جەنگ رابگەیەنێت دژی ئیسپانیا، كە ئەو جەنگە بوو ئیسپانیای لە كۆبا و فلیپین جیاكردەوە.

 

1922: دادگای دادی نێودەوڵەتی لە (لاهای) لە (هۆڵەندا) بۆ یەكەم جار كرایەوە.

 

1928: دەسەڵاتی ئینتیدابی فەرەنسی بۆ سەر سوریا (تاجەدین حوسەینی) دانا بە سەرۆكی سوریا.

 

1930: دەرچوونی یاسای خانەنشینی لە عێراق.

 

1936: ئەدۆلف هێتلەر رایگەیاند كە پلانی بەرهەمهێنانی ئۆمبیلێكی هەیە كە نرخەكەی كەم بێت، كە بریتی بوو لە جۆری (فۆكس واگۆن).

 

1940: (ئەدمۆندس) راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق نوسینێكی بە ناونیشانی (روسیا و كورد) بڵاوكردەوە، كە مەترسی دوارۆژی پەیوەندی نێوان كورد و رووس بگەڕێتەوە ساڵی بیستەكان.

 

1942: كەوتنی سەنغافورە لەسەر دەستی یابانیەكان و جەنەرالی بەریتانی ئارسەر برسیڤال رایگەیاند كە هەشتا هەزار لە هیزەكەی خۆیان دەدەن بە دەستەوە تا ببنە دیلی جەنگ، كە بریتی بوو لە گەرەترین خۆبەدەستەوەدانی بەریتانی لە مێژوودا و ئەوەش لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.

 

1949: دەرچوونی دواژمارەی گۆڤاری نزار.

 

1953: بەرگرتن لە دەركردنی گۆڤاری (الرسالە) كە بیست ساڵ بوو دەردەچوو، ئەو گۆڤارە ئەدەبیەی كە لە نوسینیدا گەورە ئەدیبانی عەرەب بەشدار بوون، سەرنوسەرەكەی (ئەحمەد حەسەن زیات) بوو.

 

1976: بە مەرسومێكی كۆماری لەلایەن سەركۆماری ڕژێمی بەعس (ئەحمەد حسن بەكر) ناحیەی دوبز كرا بە قەزایەكی سەر بە پارێزگای كەركوك كە لە (98%)ی كورد بوون و مەڵبەندی چاوگە نەوتیەكانی خاكی باشوری كوردستان بوو.

 

1994: زەمینلەرزە لە باشووری سۆمتەرە لە ئەندونیسیا بە هێزی 7,0 بە پێوەری رێختەر كە بووە هۆی كوژرانی 207 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 2000 كەس و ئاوارەبوونی 75000 كەس و بووە هۆی داڕمانی زەوی قوڕی و ئاگركەوتنەوە لە هەرێمی لامبونج.

 

1999: دوای دەربەدەربوونی بە وڵاتانی سوریا و لوبنان و روسیا و ئیتالیا هێزەكانی كۆماندۆسی توركی لە شاری (نایروبی) پایتەختی وڵاتی (كینیا) سەركردەی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە (عەبدوڵا ئۆجەلان)یان دەستگیركرد كە داوای جیابوونەوەی دەكرد لە توركیا.

 

2003: خۆپیشاندانی جیهانی دژ بە جەنگ بۆ سەر عێراق كە زیاتر لە دە تا پانزە ملیۆن كەس بەشدار بوون لە زیاتر لە 600 شار.

 

2003: دەستپێكردنی شەڕی نێوان پەكەكە و تورك.

 

2003: لەدوای جەنگی یەكەمی جیهانی، خۆپیشاندانی كرا لەشارە گەورەكانی ئەمریكا و بەریتانیا دژی پەلاماردانەكەی ڕژێمی ئعَراق نەك بەهۆی خراپی ڕژێمەكە بەڵكو بەهۆی وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری و لەناوچوونی گەلانی ئێراق و مەترسی دواڕۆژی ناوچەكە.

 

2004: هەرەسهێنانی بەشێك بە رووبەری 100 مەتر لە رێگای بەرەو (باب المغاربە) كە یەكێكە لە دەرگا سەرەكیەكان بەرەو مزگەوتی ئەقسا، بەهۆی ئەو نەفەقەوە كە ئیسرائیل بە ژێریدا هەڵیكەندبوو.

 

2006: ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریكا ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە بە ناوی (300000)تیرۆریست لە جیهانی ئیسلامی، ئەو زانیاریانە لەلایەن (10) دەزگای سیخوڕی ئەمریكا وەرگیراوە، بەتایبەتی لە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا و دەزگای سیخوڕی (ئای سی سی) سەربازی، كە ڕاستیەكەی ئەو ژمارە خۆی لە (200)هەزار دەدات.

 

2006: ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا یاسای دژ بە تیرۆری پەسەندكرد بۆ ڕێگەگرتنی لەهەموو بوارە جیاجیاكانی كاری تیرۆریستان.

 

2009: چاكسازی دەستوری لە فەنزویللا كە كۆتی لەسەر سەرلەنوی هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی فەنزویلی (هۆگۆ چاڤیز)لادا تا لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

 

2010: بەئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعود بارزانی) كۆنگرەی پێنجەمی یەكگرتنی یەكیەتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد.

 

2010: ئاوارەكانی خانەقین مافی دەنگدانیان بۆ گەڕایەوە.

 

2012: هەڵبژاردنی ئەحمەد عەبدولعەزیز سەعدون بە سەرۆكی ئوممەی كوێتی.

 

2013: نەیزكێك رەت بوو بەسەر شاری چلیابینسك لە روسیا كە بووە هۆی بارانی نەیزكی و هەزار كەس بریندار بوون و زیاتر لە 4300 خانوش وێرانب وون كە گەورەترین نەیزك بوو رەت ببێت بەلای زەویدا لەم سەدەیەدا.

 

2014: سەرەك وەزیرانی لوبنانی(تەمام بەگ سەلام) دروستبوونی حوكمەتی نوێی لوبنانی راگەیاند.

 

 لەدایكبوون:

 

1386: مەلیك لادسلاوی یەكەم، مەلیكی شانشینی ناپۆلی.

 

1519: بیدرو مینیندیز دی ئەفلیس، دۆزەرەوە و دەریاوانی ئیسپانی.

 

1564: گلیلۆ گالیلی، زانای بیركاری و فەلەكناسی ئیتالی.

 

1710: مەلیك لویسی پانزەهەم، مەلیكی فەرەنسە.

 

1811: دومینجو فاوستینو سارمینتو، سەرۆكی ئەرجەنتین.

 

1845: ئیلهیو روت، پارێزەر و دیبلۆماتی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1912ز.

 

1861: شارل ئیدوار گیوم، زانای فیزیای سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1920ز.

 

1873: هانس فون ئەویلر شلبین، زانای كیمیای زیندەیی سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1929ز.

 

1882: جون باریمور، ئەكتەری ئەمریكی.

 

1908: فاتمە روشدی، ژنە ئەكتەری میسری.

 

1916: موحسین حەسەنێن، ئەكتەری میسری.

 

1920: لولا عەبدە، ژنە ئەكتەری میسری.

 

1921: مورسی جەمیل عەزیز، شاعیری میسری.

 

1926: زمردە، ژنە ئەكتەری میسری.

 

1935: ئیلی سنیفر، ژنە ئەكتەری میسری.

 

1942: عەبدوڵا مشرف، ئەكتەری میسری.

 

1952: ینز یورن بیرتیلسن، یاریزانی تۆپی پێی دانیماركی.

 

1963: یاسەمین، ژنە ئەكتەری میسری.

 

1965: محەمەد هنیدی، ئەكتەری میسری.

 

1972: ئەگادیر سەعید، ژنە ئەكتەری سعودی.

 

1972: عەبدولعەزیز سكیرین، ئەكتەری سعودی.

 

1972: ئیبتیهال خەتیب، ژنە سیاسەتمەداری كوێتی.

 

1974: فەیسەل باجی، یاریزانی تۆپی پێی جەزائیری.

 

1976: عاسم حوات، ئەكتەری سوری.

 

1978: ریكاردۆ ئەلیگریتی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

 

1980: ئولیفیا، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.

 

1982: نەسرین فاتش، ژنە ئەكتەری سوری.

 

1983: فیلیپ دیگن، یاریزانی تۆپی پێی سویسری.

 

1986: گابرییل بالیتا، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.

 

1988: روی باتریسیۆ، یاریزانی تۆپی پێی پورتوگالی.

 

1990: خلود عیسا، ژنە ئەكتەری سوری.

 

1998: زاكاری جوردون، ئەكتەری ئەمریكی.

 

 

وەفات:

 

1570: شێخ عەبدولقادری گەیلانی.

 

1915: سیودور ئیشیرش، پزیشكی ئەڵمانی.

 

1928: هربرت ئەسكویت، سەرەك وەزیرانی شانیشنی یەكگرتوو.

 

1947: مستەفا عەبدولرەزاق، شێخی جامیعی ئەزهەر و ئەندامی كۆڕی زمانی عەرەبی لە قاهیرە.

 

1959: ئەوین ریچاردسۆن، زانای فیزیای بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1928ز.

 

1972: زەكی رۆستەم، ئەكتەری میسری.

 

1988: ریچارد فاینمان، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1965ز.

 

1993: محەمەد قەفتان، خاوەنی چاپخانەی (كامەرانی) لە سلێمانی.

 

1999: هنری كینداڵ، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵێ‌ فیزیای ساڵی 1990ز.

 

2000: شەفیق جەلال، گۆرانیبێژی میسری.

 

2007: فاتن فەرید، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری میسری.

 

2012: حاتەم زولفەقار، ئەكتەری میسری.

 

 

جەژن و بۆنەكان:

 

رۆژی نیشتمانی لە سربیا.

 

رۆژی بەرگری گشتگیر لە سەنگافورە.

 

 

 

PUKmedia  ئا حسێن هەڵەبجەیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket