riklam

یوئێن: 800 هەزار سوری ئاوارەبوون

جیهان 10:59 PM - 2020-02-14
.

.

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند: لە ماوەی (٩٠) ڕۆژدا، زیاتر لە (٨٠٠) هەزار هاوڵاتی لە ئیدلیب و حەڵەب ئاوارەبوون.

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند: لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەم تا (١٢)-ی شوبات، بەهۆی هێرشەكانی سوپای سوریا و بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ڕووسیا بۆسەر دواین مۆڵگەكانی گروپە چەكدارەكان، ، زیاتر لە (٨٠٠) هەزار هاوڵاتی لە ئیدلب و حەڵەب ئاوارەبوون، كە لە (٦٠٪)یان منداڵن، كە لەو ڕێژەیە (١٤٥) هەزاریان لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوو ئاوارەبوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، زۆرینەی ئاوارەكان ڕوویان لە سنورەكانی توركیا كردووە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و چڕی شەپۆلی بەفربارین كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، ئەگەر هەیە، هەزاران ئاوارە ببنە قوربانی.

PUKmedia یوئێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket