riklam

محەمەد تۆفیق عەلاوی پەیوەندی بە كۆسرەت ڕەسولەوە دەكات

ی.ن.ک‌‌ 06:24 PM - 2020-02-14
.

.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٤/٢/٢٠٢٠ محەمەد تۆفیق عەلاوی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لەگەڵ بە كۆسرەتڕەسول عەلی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

 

لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا محەمەد تۆفیق عەلاوی پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە كۆسرەت ڕەسولكردو هیوای خواست یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا ڕۆڵی كارای خۆی بگێڕێ.

 

لای خۆیەوە كۆسرەت ڕەسول سوپاسی محەمەد تۆفیق عەلاوی كردو هیوای خواست سەركەوتوو بێ لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتیعێراق و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ دووپات كردەوەو هیوای خواست بتوانێ سەركەوتوو بێ لەكارەكەی.

 

پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق تەوەری سەرەكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان كۆسرەت ڕەسول و محەمەد تۆفیق عەلاوی بوو،هەردوولا بەوردی تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان كردو كۆسرەت ڕەسول پێی ڕاگەیاند كە پشتیوانی لە حكومەتێكی كاراینیشتمانی دەكەن، كە مافە دەستووری و داراییەكانی كورد تێیدا پارێراو بێ وحكومەتەكە لەسەر بنەمای هاوسەنگی نێوان سەرجەم پێكهاتەونەتەوە جیاوازەكان پێكبێت و داواكاری خۆپیشاندەرانی عێراقی جێبەجێ بكا.

 

هەروەك گوتیشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خوازیارە كورد بەیەك تیم بەشداربێ لە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق وچەسپاندنی سەرجەم ماف و داخوازییەكانی كورد.

 

PUKmediaتایبه‌ت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket