riklam

سزاكانی ئەمریكا نەوتی ئێران دەگەیەنێتە نزمترین ئاست

جیهان 05:35 PM - 2020-02-14
.

.

بەرپرسێكی باڵای سەربازی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ یەكەمجار زانیاری لەسەر ناردەی نەوتی ئێران لەدوای سزاكانی ئەمریكا ئاشكرا دەكات.

 

لیوا یەحیا رەحیم سەفەوی راوێژكاری سەربازی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە:" پێشتر ژمارەی دانیشتوانی ئێران 30 ملیۆن كەس بوو، 6 ملیۆن بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا رەوانەی دەرەوە دەكرا، بەڵام ئێستا ژمارەی دانیشتوان گەیشتووەتە 80 ملیۆن و تەنها 700 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت".

 

سەفەوی وتووشیەتی:" حكومەت بەتەنیا ناتوانێت هەموو شتێك بەرامبەر بە  سزاكانی ئەمریكا بكات، بۆیە پێویستە خەڵكیش هاوكارو پشتیوانی حكومەت بێت". 

 

جەختیكردەوە:" پێویستە خۆڕاگربین و هەمووان بەیەكەوە دژ بە سزاكانی ئەمریكا بوەستینەوە".

 

 PUKmediaئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket