riklam

ئیسپەر: ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆتایی نەهاتووە

جیهان 02:58 PM - 2020-02-14
.

.

وەزیری بەرگری ئەمریكاو ئەڵمانیا، جەخت لە بەردەوامی بەشەڕی روبەڕبوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش دەكەنەوەو، مانەوەی لەناو خاكی عیراق دووپات دەكەنەوە.

 

مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاندوە:" ئەمریكا لەگەڵ عیراق هەماهەنگی دەكات، لەروبەڕووبونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش و پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكە".

 

رونیشكردوەتەوە:"  ئەركی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بەداعش كۆتایی نەهاتووەو پێویستی بەهەمانگی و كاری زیاترە". 

 

لەلایەكی تریشەوە ئەگریت گرامپ كارن باور وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش رایگەیاند:" مانەوەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە عیراق، لەچوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ، لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە لەچوارچێوەی ئەو خشتەیە دەبێت كە بۆ مانەوەیان  دانراوە".

 

ئاماژەی بەوەشداوە:" ئێمە بەشداری جەنگی روبەڕوبوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعشمان كردوە، كە جەنگێكی راستەقینەی مەترسیدارە، كە توانرا رۆڵێكی كاریگەرو گرنگ لەلاوازكردنی ئەو گروپەو دەركردنیان لەخاكی عیراق بگێڕین و مەشق بەهێزە عیراقیەكان بكەین".

 

 باسی لەوەشكردوە:" سەركردەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەشێوازی  روبەڕووبونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش بكەن". 

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket