ئــه‌مڕۆ لــه مــێژوودا
جیهان 08:24 AM - 2020-02-14.
14 فبرایه‌ر
رووداوه‌كان:
1804: (قه‌ره جۆرجی) پێشڕه‌وی یه‌كه‌م راپه‌ڕینی سڕبی كرد دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
1859: ئوریگۆن، بوو به ویلایه‌تی 33ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
1876: ئه‌لكسه‌نده‌ر گراهام بێڵ، به‌رائه‌تی داهێنانی ته‌له‌فۆنی تۆماركرد.
1878: سوڵتانی عوسمانی عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دوای كه‌متر له ساڵێك له دروستكردنی، وه ژیانی په‌رله‌مانی نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ توركیا دوای سی ساڵ نه‌بێت دوای كۆده‌تای ساڵی 1908ز.
1879: ده‌سپێكی جه‌نگی باسیفیكی و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی چیلی شاری (ئهنتوفاگستا)ی بۆلیڤیایان داگیركرد.
1899: كۆنگریسی ئه‌مریكی رازیی بوو به به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی فیدرالیدا.
1900: بیست هه‌زار له هێزه‌كانی به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی ئۆرانجی ئازادیان داگیركرد له باشوری ئه‌فریقیا و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی بویری دووه‌م.
1905: زه‌مینله‌رزه له دوورگه‌كانی ئهندریانۆف له ئالاسكا به هێزی 7,3 به پێوه‌ری رێخته‌ر كه یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین زهمینلهرزهكانی ویلایته یه‌كگرتووه‌كان.
1908: هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د فه‌رید بۆ سه‌ركرده‌ی حیزبی نیشتمانی میسری دوای مسته‌فا كامیل.
1912: كارپێكردنی یه‌كه‌مین ژێرئاو كه به گازۆیل كاری ده‌كرد له گروتون له ویلایه‌تی كۆنیتیكت.
1912: ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا بوو به ویلایه‌تی 48ی ویلایته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
1918: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت ده‌ستیكرد به كاركردن به ساڵنامه‌ی گریگۆری.
1925: دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی (به‌رگری نیشتمانی) له سلێمانی له‌لایه‌ن (ئه‌حمه‌د به‌گ تۆفیق).
1943: روودانی شه‌ڕی (مه‌مه‌ر قه‌سره‌ین) كاتێك فه‌یله‌قی ئه‌فریقیای ئه‌ڵمانی هه‌ستا به سه‌رۆكایه‌تی ئیرفین رۆمل هه‌ستا به هێرشكردن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی به‌رگری هاوپه‌یمانان له تونس.
1943: ئازادكردنی رۆستۆف له روسیا و ئه‌وه‌ش له كۆتایی ساڵه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1944: شۆڕش له جاوه بۆ سه‌ر یابان له ساتی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1945: سه‌رۆكی ئه‌مریكی (فرانلین رۆزفلت) پێشوازی كرد له مه‌لیكی سعودیه عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود له‌سه‌ر كه‌شتی ئه‌مریكی (كوینزی) له ده‌ریاچه‌كانی موڕڕه له میسر، به‌و دیداره هه‌ستان به دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات.
1946: خۆماڵیكردنی بانكی ئینگلته‌ره.
1946: لادانی په‌رده له‌سه‌ر (ئینیاك) كه یه‌كه‌مین كۆمپیوته‌ری ئه‌لكترۆنی فره كار بوو له زانكۆی بنسلفانیا.
1949: دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری پارتی كۆمۆنیستی عێراق (یوسف سه‌لمان یوسف-فهد-) له‌لایه‌ن ڕژێمی شانشینی عێراق له‌سێداره‌درا له‌گه‌ڵ (جازم و سارم)ی هه‌ڤاڵانی.
1956: سه‌ركرده‌ی سۆڤیه‌تی (نیكیتا خرۆشۆف) ره‌خنه‌ی گرت له (جۆزێف ستالین) و ئیدانه‌ی تاوانه‌كانی كرد له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی حیزبی شیوعی سۆڤیه‌تی.
1958: شای عێراق (فه‌یسه‌ڵی دووه‌م)و شای ئوردن (عه‌بدوڵای كوڕی ته‌لال) یه‌كگرتنی عێراق و ئه‌رده‌نیان ڕاگه‌یاند به ناوی (یه‌كیه‌تی عه‌ره‌بی هاشمی) كه ئامۆزا و برازای یه‌كتر بوون و له بنه‌ماڵه‌ی (شێخ حه‌سن عه‌لی) سعودین و له‌دایك بووی نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بین.
1989: كۆمپانیای یونیون كارباید رازیی بوو به پێدانی بڕی 470 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ حكومه‌تی هیندی به‌هۆی روودانی كاره‌ساتی بوبال.
1989: ئیمام خومه‌ینی فتوای ده‌ركرد كه رژانی خوێنی سه‌لمان روشدی حه‌ڵاڵه ئه‌وه‌ش به‌هۆی رۆمانه‌كه‌یه‌وه (ئایه‌ته شه‌یتانیه‌كان).
2002: ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین ناوی خۆی كرد به شانشینی به‌حره‌ین، و نازناوی حاكمی گۆڕی بۆ مه‌لیك.
2004: (سه‌عدون حه‌مادی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی رژێمی پێشوی عێراق ئازادكرا.
2004: كۆنگره‌ی وڵاتانی دراوسێی عێراق له كوێت گرێدرا.
2004: له خۆپیشاندانێكدا له سلێمانی هه‌زاران كه‌س داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كرد.
2004: له هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس و قائیمقامیه‌تی فه‌لوجه 27 كه‌س كوژران.
2005: تیرۆركردنی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوی لوبنان ره‌فیق حه‌ریری به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان.
2007: بۆیه‌كه‌م جار له هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله بۆ كچێك ئه‌نجامدرا.
2009: ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو رهفزیكرد یاریزانی تۆپی لێدانی ئیسرائیلی كچه (شاهار بیر) به‌شداری بكات له پاڵه‌وانێتی سۆنی ئه‌ریكسۆن كه له ئیماره‌تی دوبه‌ی ئه‌نجامدرابوو.
2010: له 55 شارۆچكه‌ی كوردستان پرۆژه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی سێوی مێخه‌ك ڕژێن كه پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری سه‌یوان سه‌عیدیان بوو، به‌ڕێوه چوو.
2011: ده‌سپێكی ناڕه‌زایی میللی له به‌حره‌ین.
له‌دایكبوون:
1483: ئیمبراتۆر زه‌هیره‌دین بابر، دامه‌زرێنه‌ری ئیمبراتۆری مه‌غۆلی هیندی، یه‌كه‌م ئیمبراتۆر.
1602: فرانشیسكۆ كافالی، ئاوازدانه‌ری ئیتالی.
1766: تۆماس مالتۆس، ئابوریناسی به‌ریتانی.
1818: فریدریك دۆگلاس، نوسه‌ری ئه‌مریكی و یه‌كێك له بانگه‌شه‌كه‌رانی رزگاربوون له كۆیله‌یی.
1819: كریستۆفه‌ر شولز، رۆژنامه‌نوس و داهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1824: وینفیلد سكوت هانكوك، ئه‌فسه‌ر له سوپای ئه‌مریكی.
1869: چارلز ویلسۆن، زانای فیزیای ئوسكوتله‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵآ فیزیای ساڵی 1927ز.
1895: ماكس هوركهایمهر، فه‌یله‌سوف و كۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانی.
1898: فریتز زفیكی، زانای فیزیا و فه‌له‌كناسی سویسری.
1902: سلیما ریته‌ر، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1904: هرتا كوسینن، ژنه سیاسه‌تمه‌داری فنله‌ندی.
1913: جیمی هوفا، سه‌ركرده‌ی یه‌كیه‌تی كرێكارانی ئه‌مریكا.
1916: مارسیل بیجار، جه‌نه‌رالی فه‌ره‌نسی.
1917: هیربرت هاوبتمان، زانای بیركاری ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1985ز.
1939: یوجین فاما، ئابوریناسی ئه‌مریكی.
1941: دوان شلالا، ژنه ئه‌كادیمیست و وه‌زیری ئه‌مریكی.
1942: مایكل بلومبیرگ، سیاسه‌تمه‌دار و بزنسمانی ئه‌مریكی.
1945: هانز ئاده‌می دووه‌م، ئه‌میری لیخنشتاین.
1951: كیفن كیگان، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1954: كوهیه تاناكا، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1962: له‌تیفه، ژنه گۆرانیبێژی تونسی.
1967: مارك روته، سیاسه‌تمه‌داری هۆڵه‌ندی.
1970: سایمون بیج، ئه‌كته‌ری به‌ریتانی.
1971: تومی دریمه‌ر، زۆرانبازی ئه‌مریكی.
1971: بیج دای فی، زۆرانبازی ئه‌مریكی.
1972: ئه‌غادیر سه‌عید، ژنه ئه‌كته‌ری سعودی.
1972: نه‌جوا نمری، ژنه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئیسپانی به نه‌ژاد ئه‌رده‌نی.
1981: ماتی‌و بریگی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1982: عامر شه‌فیع، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رده‌نی.
1982: جون هالز، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1983: بكاری سانیا، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1984: حامید نموشی، یاریزانی تۆپی پێی تونسی.
1985: كه‌ریمه ئهدبیب، ژنه ئه‌كته‌ری ئینگلیزی به نه‌ژاد مه‌غریبی.
1985: فیلیپ سیندیروس، یاریزانی تۆپی پێی سویسری.
1986: كانگ مین سو، یاریزانی تۆپی پێی كۆری.
1987: ئاده‌م عه‌لی، سروودهوان و ئاوازدانه‌ری لوبنانی.
1987: ئیدینسۆن كافانی، یاریزانی تۆپی پێی ئۆرۆگوایی.
1987: دیفید ویتیر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1988: ئه‌نخل دی ماریا، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی.
1989: ئاده‌م ماتوچیك، یاریزانی تۆپی پێی پۆڵه‌ندی.
1992: فریدی هایمور، ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1992: كریستیان ئیریكسن، یاریزانی تۆپی پێی دانیماركی.
وه‌فات:
1405: ته‌یموری له‌نگ، سه‌ركرده‌ی مۆغۆلهكان.
1779: جیمس كوك، دۆزه‌ره‌وه‌ی ئینگلیزی.
1943: دیفید هیلبرت، زانای بیركاری ئه‌ڵمانی.
1961: زه‌كه‌ریا ئه‌حمه‌د، ئاوازدانه‌ری میسری.
1976: سه‌ید نه‌قشبه‌ندی، قورئان خوێنی میسری.
1981: شه‌فیق نوره‌دین، ئه‌كته‌ری میسری.
1982: شێخ ئه‌حمه‌دی شاكه‌لی.
1996: بوب بیزلی، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
2002: ناندور هیدیكوتی، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی هه‌نگاری.
2005: ره‌فیق حه‌ریری، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی لوبنان.
جه‌ژن و بۆنه‌كان
جه‌ژنی خۆشه‌ویستی
رۆژ یادی نیشتمانی له مه‌كسیك.
رۆژی شه‌هیدانی شیوعی.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18