riklam

سورداش.. تیمەكانی شارەوانی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان دەكەن

کوردستان 12:10 AM - 2020-02-14
.

.

تیمەكانی شارەوانی سوردان بەبەردەوامی لەهەوڵدان بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ شۆفێران بكەن، تاكو بەهۆی ئەو سەرماو بەفربارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە روبەڕووی گرفت نەبنەوە.

 

 شێخ عه‌لی سەروكی شارەوانی سورداش بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سورداش وسەرگەڵوو بەهاوكاری كۆمپانیای شكار هەستاین بەپاكردنەوەوخوێ ڕشتن لە شەقامەكانی كۆتەڵ سورداش وهۆمەر قەوم شەدەڵە ومێرگەپان وشاخی دابان وسەرگەڵوو هەڵەدن.

 

وتیشی: تادرەنگانی شەو ئەوەی لەتوانای تیمەكانماندا بێت پاك كراوەتەوە ڕێگاكە بەڕوی شوفێراندا كراوەبوو.

 

رونیشكردەوە: بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرماو بەفربارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە، بەبەردەوامی چاودێری دۆخەكە دەكەین و تەواوی هەوڵەكانمان بۆرێگەگرتن لەهەر حاڵەتێكی نەخوازراو دەخەینە گەر.

 

جەختیكردەوە: داواكارین لەشۆفێران لەسەرخۆبن و بەهێواشی لێبخوڕن بۆ ئەوەی دووربن لەرووداو گرفت.

 

PUKmedia بێستون شارەستێنی - دووكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket