riklam

تكریت .. پەلامارێكی داعش تێكشكێنرا

عیراق 11:35 PM - 2020-02-13
.

.

درەنگانی ئەمشەو گروپی تیرۆرستی داعش پەلاماری كیڵگەی نەوتی عیلاسیان لەباشوری پارێزگای صەڵاحەدین داوەو لەلایەن پۆلیسی وزەوە تێكشكاون.

 

سەرچاوەیەكی هەواڵگری بەمیدیا عیراقیەكانی راگەیاندوە: ژمارەیەك چەكداری  سەربە گروپی تیرۆرستی داعش پەلاماری  كیڵگەی نەوتی عیلاسیان لەسنوری شاری تكریتی سەربە پارێزگای صەڵاحەدین داوە".

 

رونیشكراوەتەوە:" لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی وزەوە، وەڵام دراونەتەوەو دوای نیو سەعاتێك لەروبەڕووبونەوە پەلامارەكەی داعش تێكشكێنراوەو بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون".

 

PUKmedia داڕشتنەوەی" سامان یاروەیس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket