riklam

كەركوك.. موشەكێك ئاڕاستەی سەربازگەی كەی وەن دەكرێت

کوردستان 10:11 PM - 2020-02-13
.

.

ئەمشەو موشەكێك ئاڕاستەی سەربازگەی كەی وەن لەكەركوك كراوە، كە هێزەكانی ئەمریكای تێدان.

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: موشەكێك ئاڕاستەی سەربازگەی كەی وەن لە كەركوك كراوەو هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەوە نەبووە.

 

وتیشی: سەربازگەی كەی وەن هێزەكانی ئەمریكای تێدان و پێشتریش چەند موشەكێك ئاڕاستەی ئەو سەربازگەیە كرابوون و بەو هۆیەوە خانەنشینێكی سەربازی ئەمریكای تێدا كوژرابوو.

 

ئەو سەرچاوەیە  رونیكردەوە: هێزەكانی ئەمریكا دەستیان بەسەر سەكۆی هەڵدانی موشەكەدا گرتووەو لەرێگەی فڕۆكەی جەنگیەوە چاودێری دەوروبەری سەربازگەكە دەكەن.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket