riklam

گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

کوردستان 09:22 PM - 2020-02-13
.

.

گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، پێشوازی لەبڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و، پلان و بەرنامەی جێبەجێكردنی بەرنامەیەك بۆ هەرچی باشتر جێبەجێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەخاتەڕوو.

 

لەو راگەیەندراوەكەی گروپی كۆمپانیاكانی قەیواندا هاتووە:"گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات، سەبارەت بە رەزامەندی (سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان) بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بە "هەمان دیزاینی خۆی".

 

رونیشكراوەتەوە:" لەم بارەیەوە دانیشتوانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان دڵنیادەكەینەوە، كە گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان پلانێكی تۆكمە و پێشكەوتووی ئامادەكردووە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بە كواڵێتییەكی بەرزی سەردەمیانە و بە ستانداردی ئەندازیاری، كە شایستە بێت بە شاری هەڵمەت و قوربانی".

 

جەختیشكراوەتەوە:"بەپێی پلانەكەمان لە مانگی داهاتوودا، لەگەڵ گونجانی كەشوهەوا، دەست بە ئامادەكارییە بەراییەكان دەكەین بۆ جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، هەموو هەوڵی خۆشمان دەدەین، هاوشێوەی پڕۆژە نایابەكانی دیكەمان بە سەركەوتوویی شەقامەكە تەواو بكەین و بەر لە تەواوبوونی وادەی دیاری كراو بۆ جێبەجێكردنی، شەقامەكە بەڕووی هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستاندا بكەینەوە.

 

ئەوەش باسكراوە:" قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری 32 كم لە خۆی دەگرێت و لە پردی تاسڵوجەوە دەست پێدەكات، تاكو بازگەی سلێمانی - عەربەت.

 

جەختیشكراوەتەوە:"دیارە ئەم قۆناغەی پڕۆژەكە گرنگترین قۆناغیەتی كە گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان جێبەجێی دەكات و هەموو ڕێڕەوەكانی ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان لەخۆی دەگرێت، كە داخڵی ناو شاری سلێمانی دەبن و لەوێووە دەچنە دەرەوەی سلێمانی، ئەم پڕۆژە ستراتیجیە لە دهاتوودا زۆرترین قەرەباڵغی لەسەر شاری سلێمانی كەم دەكاتەوە.

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket