داعش و ململانێی سیاسی موسڵی وێرانتركردوە

داعش و ململانێی سیاسی موسڵی وێرانتركردوە


13/2/2020 21:02:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

موسڵ، بێ گومان گەورەترین قوربانی دەستی تیرۆرستانی داعشەوەو، زۆرترین زیان بەمێژوو خەڵكی شارەكە، بەهەزاران خەڵك ئاوارەوەو سەدان كەس كوژران، بەدەیان هەزار خانووش روخێنراون، چالاكوانان و چاودێرانی سیاسی رەخنەی توند لەئیدارەی شارەكە دەگرن.

 

ململانێی سیاسی شارەكەی وێرانتر كردوە.

 ئەحمەد موسەیل چالاكوانی مەدەنی، لەشاری موسڵ، بۆ PUKmedia ووتی: موسڵ بە دایكی چوار وەرزەكە دەناسرا، شارێكی گەشتیاری و سەوزبوو، لەهەموو جیهان و ناوچەكە خەڵك روویان لەناوچە گەشتیاریەكان دەكرد، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و ململانێی سیاسی و دواتر هاتنی داعش بۆ شارەكەو دەستگرتن بەسەر تەواوی شارەكەو پارێزگای نەینەوا، ئیتر وێرانەكە تەواو تربوو.

ئەوەش دەڵێت: داعش بەدەیان هەزار خانووی رووخاند و بەهەزاران هاووڵاتی كوشت و بێسەروشوێنكرد، شوێنەوارە دێرینەكان و زانكۆو خوێندنگاكان و  بنكە تەندروستیەكانی بەتەواوی كردە سەربازگەو ویرانیكردن.

 

زیانەكان خەیاڵین 

بەپێی ئەو زانیاریانەی كەلەوەزارەتی پلاندانانی عیراقیەوە دەستكەوتوون، زیانەكانی داعش لە شاری موسڵ و دەوروبەری خەیاڵین و زیاتر لە 10 بۆ 15 ساڵ شوێنەوارەكەی دەمێنێتەوەو خەڵكی شارەكە بەدەستیەوە دەناڵینن.

زیانەكان بەم شێوەن:

- هەموو مانگێك داعش 11 ملیۆن دلار زیانی بەشارەكە گەیاندوە.

-  داعش زیانی بە 15 بیرە نەوتی موسڵ گەیاندوەو پاڵاوگەی گیارەی بۆ دزین و بەتاڵان بردنی نەوت بەكارهێناوە.

- 80% بونیادی شارەكەی وێرانكردوە، 30% یان دەتوانرێت لەماوەیەكی كەم و دیاریكراودا چارەسەربكرێن و ئاوەدانبكرێنەوە، بەڵام 50%ی وێرانەن و بەئاسانی چاكناكرێنەوە.

- 1100 پرۆژەی حكومەت كە بۆ زیاتر گەشەپێدانی شارەكە خرابوونە بەرنامەوە وەستێنراون و جێبەجێ نەكران.

- دەستی كاری گەنجانی شارەكە 30% بووە، زیانەكانی داعش بۆ 19% كەمیكردوەتەوە.

- 11 كڵَسای لە 35 كڵێساكەی شاری موسڵ خاپووركردوە.

- 27 مزگەوتی خاپووركردوە.

- سێ پەیكەری دێرینی شارەكە لەناوبراون.

- 90 پارچە شوێنەوار شكێنراون و دزراون و فرۆشراون.

- سێ هەزارو 200 هاووڵاتیان لەسێدارە داوە، جگە لەوانەی بەبۆردومان و لەشەرەكان گیانیان لەدەستداوە.

-  بەهەزاران سەرچاوەی كتێبی بەنرخ سوتێنراون.

- بەشی زۆری زانكۆی موسڵ سوتێنراوە.

- مزگەوتی پێخەمبەر یونس بەتەواوی خاپوركراوە.

ئەمانەو  چەندین زیانی تر، كە شارەكەی پەكخستووەو  بەشی راستی موسڵ وێرانەیەكی گەورەیە.

 

ئیدارەی شارەكە لاوازە 

حەیاس سورچی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ PUKmedia  ی راگەیاند: خۆی لەخۆیدا گۆڕینی سێ پارێزگار لەو ماوە كەمەدا مانای چیە؟، مانای لاوازیە، لێرە ئیدارەكە بەتەواوی لاوازبووە، لەرووی خزمەتگوزاریەوە زۆر كەم پرۆژە هەیە، بەشی زۆری شارەكە هێشتا شوێنەواری وێرانكاری داعشی بەسەرەوە دیارە.

 

وتیشی: بەری راستی موسڵ بەتەواوی خاپوور بووە، ناوەندی شارەكەش بەهەمان شێوە، پردەكان روخێنراون، تەنها بەشی چەپی شارەكە نەبێت كە 90

% ژیانی تێدا هەیە.

 

سورچی ووتی: پێویست بوو دوای ئازادكردنی موسڵ تەواوی هەوڵەكان بدرایە بۆ ئەوەی زیاتر ئاوەدانبكرێتەوەو خزمەتی زیاتری شارەكە بكرێت، بەڵام بەداخەوە ململانێ سیاسیەكان شارەكەی پەكخستووە.

 

مەترسی لەسەر دۆخی ئەمنی هەیە 

سورچی ووتی: هێشتا مەترسی گەورە لەسەر شاری موسڵ و پارێزگای نەینەوا هەیە، بەتایبەت قەزای حەزەری سنوری سوریا، كەداعش بەزۆری بوونی هەیە و كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.

 

دەشڵێت: بەشی زۆری خەڵكی شارەكە بەهۆی بێ متمانەییان بەهێزە ئەمنیەكان ناتوانن بگەڕێنەوە، ئەو شارە هێزێكی گەورەی سەربازی تێدابوو، لەكەمترین كاتدا بۆ داعشیان چۆڵكرد، بۆیە ئەمە گەورەترین دوو دڵی دروست كردوە.

 

ململانێكانی عیراق كاریگەریان هەیە.

ئەحمەد موسەیل چالاكوانی مەدەنی، لەشاری موسڵ، ئەو ململانێیانەی لە هێزە سیاسیە عیراقیەكان هەیە، گەورەترین زیانی بە بەرەو پێشچوونی موسڵ گەیاندوە، چونكە ئەمە وایكردوە، جگە لەمەترسی ئەمنی، هاوكات  پرۆژەو ئەو بڕیارانەی بۆ شارەكە دەركراوە، بەلاوازی بەڕێوەبچێت.

 

رونیشكردەوە:  ئاوەدانكردنەوەی موسڵ لابردنی مەترسیەكان، پێویستی بەشەفافی و جورئەتی ئیداری بەهێزو هێزی ئەمنی تۆكمەو دڵسۆز هەیە.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێت

  • image04
  • بچوكترین توشبووی كۆرۆنا لەهەرێم لەهەڵەبجەیە

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێت

  • image04
  • دەزگای مرۆیی مام پێنج هەزار كیتی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دابیندەكات

  • image04
  • دوو پێشمەرگە شەهیدەكەی كوڵەجۆی گەرمیان

  • image04
  • بیست ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد تێپەڕدەبێت

  • image04
  • 17 ساڵ پێش ئێستا دیكتاتۆره‌كه‌ی عیراق روخا

  • image04
  • ووهان.. دوای‌ زیاتر لە دوو مانگ قەدەغەی‌ هاتووچۆ هەڵگیرا


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر