riklam

داعش پێگەو راگەیاندنەکانی لە عیراق لەدەستداوە

عیراق 05:29 PM - 2020-02-13
.

.

لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند ، تیرۆرستانی داعش لەسەدا 90 ی راگەیاندنەكانی لە خاكی عیراقدا لە دەستداوە .

لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ، لە ساڵی 2014 ەوە گروپی تیرۆرستی داعش لە رێگەی سەرچاوە و پێگە راگەیاندنەكانی لە خاكی عیراقدا بەشێوەیەكی بەرفراوان لە هەوڵی بەرفراوانكردنی دەسەڵاتیان و بڵاوكردنەوەی بیرو فكری توندڕەی دەدات.

ئاماژەبەوەشکراوە، لەئێستادا رێژەی لە سەدا 90 ی راگەیاندنەكانی لەدەستداوە و ئەمەش زەبرێكی گەورەیە كە بەر گروپەكە كەوتووە .

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket