riklam

مسته‌فا چاوڕه‌ش: ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت نه‌ك دامه‌زراندن

ی.ن.ک‌‌ 04:21 PM - 2020-02-13
.

.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، 12 مادده‌ی كۆتایی په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌مواركرده‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی كۆتایی هاتوو، مسته‌فا چاوڕه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی باسكراوه‌ حوكمه‌ كۆتاییه‌كانی كۆنگره‌بوو، كه‌ له‌ مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ له‌ مادده‌ی 66 ه‌وه‌ ده‌ستمان پێكرد، تا كۆتا مادده‌ كه‌ 77 ه‌، بۆیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا 12 مادده‌ی په‌یڕه‌ومان تێپه‌ڕاندووه‌، یه‌كێك له‌و ماددانه‌ كه‌ رێژه‌ی ژنانه‌ كه‌ له‌ 25% ی كاروباره‌كان بۆ ژنان ده‌بێت، وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ كرا كه‌ ئه‌و حزبانه‌ی دێنه‌ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ به‌ چی به‌رنامه‌یه‌ك بێن بۆیه‌ ئه‌و ماددانه‌ هه‌موو ئه‌ندامان به‌ كۆی ده‌نگ پشتیوانیان لێكردو تێپه‌ڕێنرا.

 هه‌روه‌ها وتی: بابه‌تی دارایی گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر كراو ئه‌وه‌ به‌سترایه‌وه‌ به‌ ده‌وسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و هاوسه‌رۆكی و كارگێری مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وانه‌وه‌، وتیشی: هه‌موو ئه‌و ئۆرگانانه‌ی كه‌ له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆ كۆنگره‌بێت یان بۆ ئیشوكاری ئیداری بێت ده‌بێت هه‌مووی به‌ هه‌ڵبژاردن بێت، نه‌ك به‌ دامه‌زراندن .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی تریشیان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێشتر له‌نێو هه‌ڤاڵان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌، پێداچونه‌وه‌ی تێدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه‌ی پێ تۆكمه‌ تر بكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket