riklam

توركیا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

جیهان 04:03 PM - 2020-02-13
.

.

لێپرسراوێكی توركیا ده‌ڵێت: ئه‌نكه‌ره‌ سووره‌ له‌سه‌ر ده‌كردنی سوپای سوریا له‌ خاڵه‌كانی چاودێری له‌ پارێزگای ئیدلب.

فه‌خره‌دین ئه‌ڵتون سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی توركیا، رایگه‌یاند: سوپای به‌شار ئه‌سه‌د هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ پارێزگای ئیدلب كردۆته‌ ئامانج و به‌پێی رێككه‌وتنی سوچی، هێزه‌كانیان سوورن له‌سه‌ر ده‌ركردنی سوپای سوریا له‌ خاڵه‌كانی چاودێری، له‌و پارێزگایه‌دا.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، میخائیل میزینتسیف سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌رگریی نیشتمانی روسیا، چه‌ند وڵاتێكی به‌ هاوكاری كردنی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا تۆمه‌تبار كردو روونیشیكرده‌وه‌: مۆسكۆ له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی پارێزگای ئیدلب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی توركیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket