riklam

ئامێری ئاشکراکردنی کۆرۆنا دروستدەکرێت

جیهان 03:39 PM - 2020-02-13
.

.

توێژەرانی زانكۆی تیانجینی چین توانیان ئامێرێكی نوێ بۆ ئاشكراكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بكەن.

ئەو ئامێرە توانای هەیە لەماوەیەكی كورتدا پشكنینی پزیشكی بۆ نەخۆشەكە بكات.

بەوتەی سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ئامێرە نوێیەكە هێندەی ماوسی كۆمپیوتەرێك دەبێت و دەتوانرێت بەئاسانی بۆ هەموو شوێنێك بگوازرێتەوە و لەتاقیگە و ناوەندە پزیشكیەكان لەگەڵ تۆماركردنی هەر حاڵەتێكی بوونی ڤایرۆسكە زەنگی ئاگادار كردنەوە لێدەدات.

هاوكات لەڕێگەی وەرگرتنی پشكنینی پزیشكی خوێنی تووشبوەكە بەشێوەكی خێرا ئاستی گەشەی ڤایرۆسەكە لەجەستەی نەخۆشەكەدا تۆمار دەكات.

لەنوێترین ئاماریشدا لێپرسراوانی چین بڵاویانكردۆته‌وه‌، ژماره‌ی توشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی "هوبی" به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیش تا ئێستا له‌ چین هه‌زار و 310 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و تێكڕای توشبووان گه‌یشتۆته‌ 48 هه‌زار و 206 كه‌س.

هاوكات 3 هه‌زار و 441 كه‌س چاره‌سه‌ری ته‌واویان وه‌رگرتووه‌، زیاتر له‌ 33 هه‌زاریش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 5 هه‌زاریان حاڵه‌تیان مه‌ترسیداره‌.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket