riklam

نوێترین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا

جیهان 02:43 PM - 2020-02-13
.

.

حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆرناوه‌ له‌چین بۆ هه‌زار و 310 كه‌س به‌رزبۆوه‌ و له‌ هه‌رێمی هوبی"ش 242 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و 15 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌، كه‌ چه‌قی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌. وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت، كاریگه‌ری كۆرۆنا له‌سه‌ر ئابوری درێژخایه‌ن نابێت.

لێپرسراوانی چین بڵاویانكردۆته‌وه‌، ژماره‌ی توشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی "هوبی" به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیش تا ئێستا له‌ چین هه‌زار و 310 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و تێكڕای توشبووان گه‌یشتۆته‌ 48 هه‌زار و 206 كه‌س.

هاوكات 3 هه‌زار و 441 كه‌س چاره‌سه‌ری ته‌واویان وه‌رگرتووه‌، زیاتر له‌ 33 هه‌زاریش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 5 هه‌زاریان حاڵه‌تیان مه‌ترسیداره‌.

لای خۆشیه‌وه‌، "ستیفن منوچن" وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئابوری بۆ دوای 2020 به‌رده‌وام نابێت. وتیشی پێویستیان به‌ سێ بۆ چوار هه‌فته‌یه‌ هه‌یه‌، تاوه‌كو هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن بۆ كۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا.

وه‌زیری ته‌ندروستی ژاپۆنیش رایگه‌یاند، ژماره‌ی توشبووان به‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌شتی "دایمۆند پرنسس" گه‌یشتۆته‌ 218 حاڵه‌ت.

PUKmediaئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket