riklam

ئاسایش ده‌ستگیركردنی باندێكی گه‌وره‌ی راگه‌یاند

کوردستان 01:10 PM - 2020-02-13
.

.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی گه‌وره‌ی دزیكردن راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌ نۆ كه‌س پێكهاتوون و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تایان پێبووه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانباران و ده‌ستگیركردنیان له‌رۆژی 12شوباتی 2020 له‌ڕێگه‌ی به‌دواداچوون و سه‌رچاوه‌ نهێنیه‌كانی خۆمانه‌وه‌ توانیمان زانیاری ته‌واو به‌ده‌ستبهێنین و له‌ڕێگه‌ی هێزه‌كانمانه‌وه‌ باندێكی گه‌وره‌ی دزیكردن و دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیر بكه‌ین كه‌ چه‌ندین چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیان پێبووه‌ كه‌به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان و ئۆتۆمبێل به‌كاریان هێناوه‌.

له‌هه‌مان كاتدا سێ ئۆتۆمبێلیان پێگیراوه‌ كه‌ دوان له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ جۆری تویتا لاندگرۆزه‌ری بێسه‌ره‌تان و بۆكاری دزیكردن به‌كاریان هێناوه‌، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی تری جۆری كیای گازیان پێ گیراوه‌ كه‌له‌هاووڵاتیه‌كیان دزیوه‌ .
له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 441 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆلینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌ تا ئه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.


راگه‌یه‌نراوی راگه‌یاندنی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket