riklam

مۆنالی گۆرانی عه‌شق بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 11:35 AM - 2020-02-13
.

.

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ مۆنالی كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی فارسه‌، بۆیه‌كه‌مجار گۆرانییه‌كی به‌ناوی ( عه‌شق) بۆ رۆژی ڤالاتین ئاماده‌كردوه‌و پێشكه‌شی به‌عاشقانی كوردستان و هه‌وادارانی میوزیكی كوردی ده‌كات.

هونه‌رمه‌ند مۆنالی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كوردستانه‌، به‌ ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌كه‌ی كه‌ زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی فارسین و له‌زۆر شوێنی كوردستان گۆرانی ده‌ڵێت، ئه‌مجاره‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ تیمێكی پرۆفیشناڵ له‌ تاران گۆرانییه‌كی كوردی به‌ناوی ( عه‌شق ) تۆماركردوه‌و له‌ئه‌مڕۆوه‌ 13-2-2020   له‌ كه‌ناڵی یوتیوبی تایبه‌تی خۆی بڵاویده‌كاته‌وه‌و پێشكه‌شی عاشقان و هه‌وادارانی موزیكی كوردی ده‌كات.

ئه‌م تراكه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ بڵاویده‌كاته‌وه‌و ماوه‌كه‌ی 3:32 خوله‌كه‌ و رۆژێك پێش رۆژی ڤالاتین به‌به‌ربڵاوی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

تێكستی گۆرانی عه‌شق له‌لایه‌ن شاعیر سه‌لاح به‌هرامی دانراوه‌و كاری موزیكیش له‌لایه‌ن موزیكژه‌ن فه‌یزی دانراوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket