riklam

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك مزگه‌وت له‌مه‌ترسی ده‌پارێزێت

جیهان 11:28 AM - 2020-02-13
.

.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12ی شوبات ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ڵمانیا سێ مزگه‌وتی ئه‌ڵمانیایان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌وه‌ چۆڵ كرد.

له‌م باره‌یه‌وه‌ پۆلیسی هه‌رێمی باكوری ڕاین ڤێستڤاڵن ڕایگه‌یاندوه‌، مزگه‌وته‌كانی شاری ئێسن و ئوناو هاگن له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان پێگه‌یشتووه‌.

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمه‌كه‌ وتیشی، هه‌وڵمانداوه‌ ته‌لاری مزگه‌وته‌كان بپارێزین له‌هه‌ر زیانێك و تائێستاش هیچ زیانێكی به‌ر نه‌كه‌وتووه‌و له‌پێناوی ڕزگاربوون له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ئه‌و شه‌قامانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و مزگه‌وتانه‌ داخراون.

به‌هه‌مان شێوه‌ شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ له‌شاری ئێسن داخراوه‌و تاكاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ پۆلیس له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوه‌یپێكراوه‌، ئه‌گه‌رچی پۆلیس هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ نه‌داوه‌.

ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌مزگه‌وته‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت و پێشتریش چه‌ندین مزگه‌وتێكی تر ڕوبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ بوه‌ته‌وه‌و ڕاستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ تۆمه‌تبار كراون.


PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket