riklam

ژنە ئۆكرانیەكان:پیاوە داعشەكانمان فێڵیان لێكردین

جیهان 11:17 AM - 2020-02-13
.

.

چەندین ژنە داعشی ئۆكرانی لەگەڵ منداڵەكانیان لەكامپی هۆلی باكوری سوریا دەستبەسەر كراون و دەڵێن لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە هەڵخەڵەتێنراون و براون بۆ عیراق و سوریا، داواش لەحكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن بیان گەڕێننەوە بۆ ئۆكرانیا.  

كەناڵی (تی ئێس ئێن)ی ئۆكرانی راپۆرتێكی لەبارەی كامپی هۆڵ لەباكوری سوریا كە بە كامپی (ژنانی داعش) ناسراوەو ژنان و منداڵانی تیرۆرستانی داعشی تێدایە بڵاوكردوەتەوەو رایگەیاند: لەكامپەكە نزیكەی 20 ژنی داعشی ناوچە جیاوازەكانی ئۆكرانیای تێدایەو دەستبەسەرن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: ئەو ژنانەی داعش كە ئۆكرانین و بۆ كەناڵەیان قسەیان كردوە باسیان لەوەكردوە كە مێردەكانیان فێلێیان لێكردون و بردونیان بۆ ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لەعیراق و سوریا.

ئەو ژنە ئۆكرانیە داعشانە داوایان لەكەناڵەكە كردوە دەنگیان بەحكومەتی ئۆكرانیا بگەیەنێت و خۆیان و منداڵەكانیان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكەیان، چونكە منداڵەكانیان هەڵەیان نەبووە تا باجی تاوانەكانی داعش بدەن.

بەپێی راپۆرتەكە، دەزگای ئاسایشی ئۆكرانی كە بە (ئێس بی ئۆ) ناسراوە، توانیویەتی لەئۆپراسیۆنێكی تایبەتی هاوبەشدا لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ناوخۆی جۆرجیاو دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریكا (سی ئای ئەی) باسم بەرا چیچانی یەكێك لەسەركردە دیارەكانی داعش لەپارێزگای كیف دەستگیربكەن.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket