riklam

یەڵدا عەباسی كچە كوردێكی دەنگ خۆش

ژنان‌ 10:17 PM - 2020-02-12
.

.

یەڵدا عەباسی، كچە كوردی كرمانجی، دەنگێك لەخوراسانی رەزەویەوە بەرەو تاران و كرماشان و دواتر بەرەو سنەو ئەمجا لەناو گوێی هەر كوردێكی ئەم زەویەدا خۆی جێگر دەكات، دواتر دەچێتە جیهان و ئاوازی چیرۆكێكی پڕ لەخۆشەویستی پێشكەش بەمرۆڤایەتی دەكات.

 

منداڵی یەڵدا 

 یەڵدا عەباسی تەمەنی 32 ساڵانەو لە ناوچەی شێروان قوچانی لە خوراسان لەدایك بووە، لەچاوپێكەوتنێكیدا، لە توركیا، جەختیكردەوە:" من كوردم، لەئێران لەدایكبووم، بەڵام ئەژدادی من لە باكوری كوردستانەوە هاتوون و لەئێران نیشتەجێبوون".

یەڵدا هەر لەمنداڵیەوە دەنگێكی خۆشی هەبووەو، لەكاتی سەردەمی خوێندكاریدا لەزانكۆ، بەدەنگە خۆشەكەی هەمووانی سەرسام كردبوو، تاكو دوای تەواوكردنی خوێندنەكەی كە بەشی ئای تی تەواوكردبوو، هاتووەتە ناو دنیایی میوزیكەوە.

yaldaabbasi-photokade-3.jpg

دەستپێكردنی كاری هونەری 

یەڵدا لەتەمەنی 11 ساڵانیەوە، دەستی بەكاری هونەری كردوە، دەستی بەفێربوونی دووتاركردوە، لەلایەن هەریەك لە مەجیدی ئەحمەدی، رەمەزان برادەری،  قۆناغەكانی فێربوونی دووتار كە جۆرێكە لەسازی ناوچەی خوراسان تەواو كردوەو، لەلایەن دایكیەوە فێری ئاوازە ناوچەییەكانی خوراسان كراوە، وەك خۆی دەڵێت:" دایكم  لەمنداڵیەوە فێری ئاوازی ناوچەی خوراسانی كردم، ئاوازی ئێرانیش لەلای مامۆستا رەزا شاكری و دەنگسازی ئێرانیشم لەلای حەمید رەزا نوربەخش مەشقكردوەو فێربووم". 

خێزانی هونەری 
دایكی یەڵدا ناوی فاتمە ئیسماعیلیانە و یەكێكە لەهونەرمەندەكانی رادیۆو تەلەفزیۆنی شۆڕشی ئیسلامی و بە گوڵچهرە ناسراوە، خوشكی باوكی" پور" بەناوی  ماه بانو عەباسی بە بانووی شێروانی ناسراوبووە،  لەبەر ئەویە یەكێك بووە لە دەنگخۆش و میوزیك زەنەكانی خوراسان، یەڵدا لەوبارەیەوە وتوویەتی:" دایكم لەداپیرەمەوە فێری گۆرانی وتن بووە، داپیرەم هەرچەند تەمەنی 80 ساڵانە بەڵام دەنگێكی ناوازەی هەیە".

1298059430-samatak-com.jpg

چوار ساڵانی یەڵدا 

یەكەمین ئەزمونی كاری میوزیكی یەڵدا لەتەمەنی 4 ساڵانی بووە،لە شانۆ نامەیەكی  میوزیكاڵی منداڵان بەشداربووە، كە ناوی " پورە سیسرك" بووەو دایكی كاری دەرهێنانی بۆ كردوە، كەلە ناوچەی قوچان ئەنجامدرابوو، یەڵدا لەو شانۆیەدا گۆرانی وتووە".

یەكەم ئەلبوومی یەڵدا 
11 ساڵ پێش ئێستاو لەساڵی 2009 یەكەمین ئەلبوومی گۆرانی یەڵدا عەباسی بڵاوكرایەوە، ناوی ئەلبوومەكە " كێوان" بوو واتە " با"، كەلەئەلبومەكەدا لەگەڵ دایكی و موحسنی میرزازادە بەیەكەوە گۆرانی دەڵێن، یەڵدا دەڵێت:" ئەو ئەلبومە پێشوازیەكی زۆری لێكرا، بەڵام مۆڵەتی پێنەدرابوو،  ئەو كاتە لە مەشهەد دەژیاین، دوای بڵاوبوونەویە ئەو ئەڵبوومە دەستم بە راهێنان كرد لەلای مامۆستا رەزای شاكری، دووەمین ئەلبومیشم بەناوی " حەسرەتی دیداری تۆ" بڵاوكردەوە.

yalda-abbasi-05.jpg

میوزیكی خوراسان و كوردی و یەلدا عەباسی 

یەڵدا دەڵێت:" میوزیكی فۆلكلۆرو مەقام و كوردی خوراسان لەناو خوێنی منن و لەگەڵ من ئەژین، میوزیكی خوراسان تەنها كوردەكان ناگرێتەوە، بەشێك لە  میلۆدیەكان و مەقامەكان پەیوەندیان بەمیوزیكی فارس و توركەوە هەیە، كە زۆر جوان و دڵنشینن.

یەڵداو هومای مەستان 

یەكێك لە كارە ناوازەكانی یەڵدا عەباسی، ئەوەیە كەبەشداری تۆڕێكی  میوزیكی لەگەڵ هومای مەستان كردوە لەئەوروپا، وەك خۆی وەسفی دەكات و دەڵێت:" ئەوكاتەی كە   بۆ فێربوون چوومە تاران و كارم لەسەر دەنگسازی كرد لەەڵ مامۆستا حەمیدی نوربەخش، و دواتر لەوێدا لەگەڵ هومای مەستان ئاشنایەتیم پەیدا كرد، كە بۆ بەشداری لەتۆڕێكی میوزك لەئەوروپا پێشنیاری كرد بەشداربم، هاوكاریم كردو دواتر كە گەڕامەوە لەگەڵ دایكم لەچەندین ڤیستیڤاڵدا بەشداریمان كرد، رۆیشتینە ئەڵمانیا و سویسراو توركیا، دواتر لەتاران نیشتەجێبووم".

ئاوازی دەشتی 
یەڵدا لەبارەی چۆنیەتی فێربوونی خۆی و فێركردنی خوێندكارەكانی دەڵێت:" كاتێك رووم لە گۆرانی ووتن كرد، گۆرانیەكم دەووت و دەنگی خۆمم تۆمار دەكرد، دواتر لەسەر ئە وشێوازە مەشقم دەكرد، ئێستاش بەهەمان شێوە ئەو كارە دەكەم، لەبەر ئەوەی پێم وایە ئاوازی دەشتی ئەبێت بەشێوەیەی تایبەتی خۆی بەكاربهێنرێن، من پشت بە نێت نابەستم". 
بەشداری كاری سینەمای 
یەڵدا بەشداری یەك فیلمی سینەمای بەناوی تەرەقە كردوەو خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوخۆو دەرەوەی ئێران بووە، هەروەها بەشداری فیلمێكی دیكۆمێنتی كردوە لەسەر ئەو ژنانەی كە گۆرانی دەڵێن. 
گروپی نازار
یەڵدا لەئێستادا گروپێكی میوزیكی هەیە بەناوی گروپی نازار، واتە" رووی جوانی كچە كوردێك"، كەتیایدا هەشت كچە میوزیك ژەنی بەناوبانگ و لێهاتبوو بەشدارن و كاری میوزیك ژەنین دەكەن.

Yalda-Abbasi-427x427.jpg

دووتارو یەلدا

یەڵدا عەباسی، شارەزایەكی بێ وێنەی لە لەژەنینی دووتار هەیەو هەروەها لەمەقام و سۆزی كرمانجی دەنگێكی خەم رەوین و دڵ بەری هەیە، كەنەك تەنها لەكوردستان  و ئێران بەڵكو بەگوێی جیهانیانیشدا رۆچووە.

 

هندستانی نیم

یەڵدا لەچاوپێكەوتنێكیدا، لەگەڵ كەناڵێكی توركی، لەبارەی ئەوەی پێیان وتووە، تۆ هیندستانیت، دەڵێت:" 80% ئەوانەی حەزیان لەدەنگمەو گوێ لەگۆرانیەكانم دەگرن، یان ئەوانەی تازە دەمبینن، پێیانوایە من هندیم بەڵام من  خەڵكی ئێرانم، بەڵام كوردم، لەبەر ئەوەی ئەژدادم لەباكوری كوردستانەوە هاتوونەتە ئێران و لێرەدا گیرساونەتەوە، من و دایك و باوكمیش لێرە لەدایك بووین.

 

ئەلبومەكانی یەڵدا

كووات 

حەسرەتی دیداری تۆ 

گیسك و شوان 

PUKmedia ئامادەكردنی " سامان یاروەیس" 

 

Capture.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket