riklam

به‌فربارین له‌ئێران 85 قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

جیهان 08:47 PM - 2020-02-12
.

.

له‌یه‌كێك له‌ پارێزگاكانی ئێران به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ره‌سی به‌فر 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و  78 كه‌سیش بریندار بوون.

ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی ئێران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ شاره‌كانی روودبار و ڕه‌شت له‌ پارێزگای گیلان له‌ باكووری ئێران 7 كه‌س به‌هۆی داڕمانی به‌فر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 78 كه‌سیش برینداربوون و ڕێگه‌ی چه‌ندین گوند به‌هۆی زۆری به‌فره‌وه‌ داخراوه‌ و كاره‌با پچڕاوه‌ و سیستمی ئاویش گرفتی تێكه‌وتووه‌ و له‌هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ نزیكه‌ی یه‌ك مه‌تر به‌فر باریوه‌.

هاوكاتیش حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه‌ كه‌ به‌ هانای لێقه‌وماوانی ئه‌و پارێزگایه‌ بگه‌ن و كۆمه‌كیان بكه‌ن.
چه‌ند ڕۆژێك شه‌پۆلێكی به‌فربارین چه‌ندین پارێزگای ئێرانی گرتۆته‌وه‌ و زیانی گیانی و مادی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

PUKmedia  بی بی سی

3456.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket