riklam

ئێران فرۆشتنی میزه‌ڵان له‌ڕۆژی ڤالانتاین قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

جیهان 08:32 PM - 2020-02-12
.

.

به‌بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی 14-2، فرۆشتنی هه‌رجۆر میزه‌ڵانێك له‌ئێران قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

حسێن ده‌كمه‌چی سه‌رۆكی سه‌ندیكای دوكاندارانی تاران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پۆلیس نامه‌ی ئاڕاسته‌ كردوون كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌ دوكانداران نادرێت له‌ڕۆژی 14-2 كه‌ ڕۆژی جیهانی خۆشه‌ویستییه‌ میزه‌ڵان بفڕۆشن.

ده‌كمه‌چی ڕاشیگه‌یاندووه‌ تا كاتێكی نادیار دوكانداران خۆیان له‌فرۆشتنی میزه‌ڵان به‌دوور بگرن.

ڕۆژی 14- 2 ی هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی خۆشه‌ویستییه‌ و له‌و ڕۆژه‌دا عاشقان به‌شێوازی جیاجیا یادی ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ر جیهاندا.

PUKmedia  بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket