riklam

پۆلیسی ئەڵمانیا بەدوای خێزانێکی تاوانباردا دەگەڕێت

جیهان 07:46 PM - 2020-02-12
.

.

پۆلیسی ئەڵمانی و تورکی لەیەک کاتدا هەڵمەتێکی فراوانیان لەئەڵمانیاو تورکیا بۆ دەستگیرکردنی خێزانێکی تۆمەتبار کە وەک گروپێک بۆ سپیکردنەوو ساختەکاری و بازرگانی مادەی هۆشبەرو ئاڵتون ساڵانێکە لە ئەڵمانیاو تورکیا کاریان کردووەو خۆیان وەک پۆلسیی ئەو دوو ولاتە نمایش کردووەو پەیوەندیان کردووە،

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە12شوباتی 2020 پۆلیسی ئەڵمانیا کەژمارەیان 100 پۆلیس دەبوو لەهەرێمی باکوری ڕاین هەڵمەتێکی پشکنینیان بۆسەر 22 شوقەو مارکێتی بازرگانی وئۆتۆمبێل  دەستپێکرد، لەو هەڵمەتەدا پۆلیسی ئەڵمانی پێنج کەسیان دەستگیرکرد لەناویاندا هاوسەری سەرکردەی گروپێکی ساختەکاری و پۆلیسیش پێیوایە لەتوانادایە بەپشت بەستن بەزانیاریەکان ئەو تۆمەتانە بەسەر تۆمەتباراندا ساغ بێتەوەو بەپێی تۆمەتەکانیش ئەو گروپە زیاتر لە٣ملیۆن یورۆیان بەهەدەر داوە.

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان سەرکردەی ئەم گورپە کەژمارەیان ٦٠ کەسە برای گەورەی چواری ترە لە ماڵێکداو کاروباری ئیداری خێزانێکی تاوانباری لە شارۆچکەی فیلتەی ئەستەمبوڵ ساڵانێک بەڕێگاوە بردووە،براکانیشی دەستگیرکراون بەو هۆیەشەوە  چەند ملیۆنێکیان لاداوە.

لەم هەڵمەتەدا پۆلیسی ئۆسنەبروکی ئەڵمانیا بۆیەکەمینجار لەئیدانەکردنی لایەنگرانی شێوەیەک لەشێوەکانی تاوانی ڕێکخراو کە بۆ چەواشەکاری خانەنشینان و پەیوەندی تەلەفۆنی ساختە لەگەڵ ئەفسەری ساختەدا کەساڵانێک ئەوە پیشەیان بووە سەرکەتووبون،ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیانەش لەڕێگەی ناوەندەکانی پەیوەندی لە ئەستەمبوڵ و ئەنتالیاوە بووە کەهاوکات بووە لەگەڵ هەڵمەتی پۆلیسی ئەڵمانیداو بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیش ئەو نوسینگانەی داخست.

بەپێی زانیاریەکانی نوسینگەی فیدرالی پۆلیسی تاوانەکانی ئەڵمانیا پۆلیسی ئەڵمانی و تورکی هەماهەنگیەکی باشیان هەیەو پێکەوە چاودێری پرۆسەی ئەو هەڵمەتەیان کردووە. هەڵمەتی پشکنین شارەکانی دۆرتمۆندو بوخوم وکۆلۆنیاو فریشن ومونستەر یولفینی گرتۆتەوەو دەست گیراوە بەسەر چەند ئۆتۆمۆبێلێکی گران بەهادا،پێشتریش چەتەکانی ئەو گروپە لەڕێگەی ئۆتۆمۆبێلی  لیمۆزینی ئەڵمانیەوە کە بە بەڵگەی ساختە بەکرێیان گرتبوو هاتبونە ناو ئەڵمانیاوە.ئەندامانی ئەم خێزانە مادەی هۆشبەریان هێناوەتە ناو ئەڵمانیاوەو لەدەست پۆلیسی تورکی خۆیان بەرەو ئەڵمانیا دەربازکردووە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

س: کەناڵی فەرمی یەکی ئەڵمانیا ARD

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket