riklam

تورکیا توانای دانەوەی قەرزە دەرەکییەکانی نەماوە

ئابوری 06:39 PM - 2020-02-12
.

.

قەرزەکای سەر تورکیا بەڕادەیەک زۆر بووەو ئەستەمە لەسەری بتوانێک نیوەی قەرزەکانیشی بداتەوە.

بەگوێرەی داتاکانی پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی، قەرزی كەڵەكەبووی سەر توركیا رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبوونە و ئەنقەرە دەتوانێت تەنیا نیوەی قەرزە دەرەكییەكان بداتەوە، كە بڕەكەی لە 120 ملیار دۆلار زیاترە.

لە راگەیەندراوەکەدا پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتیرایگەیاندوە: ئێستا توركیا زیاتر لە ھەر وڵاتێكی دیكە پێویستی بە پارەداركردن ھەیە، بۆ ئەوەی قەرزەکانی بداتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا: "بەھۆی قەیرانی ئابووری لە تورکیا ھاوردە و ھەناردەی كاڵا بۆ ماوەی 18 مانگە داكەوتن تۆماردەكات، لەگەڵ ئەوەشدا دانەوی قەرزی دەرەكی لەمساڵدا ئەستەم دەبێت، چونكە سەرەڕای ھەموو ئەوانە یەدەگی نەختینەی تایبەت بە وڵاتەكە داكەوتووە، ئەوەش دۆخەكەی قوڕستر كردووە.

ئەو پەیمانگایە ئاماژە بەوەشدەکات بەبەراورد بە تورکیا هیندستان باشترین وڵاتە لە وڵاتە تازەپیگەیشتووەکان بۆ هەڵگرتن و خاوەنداریکردنی پارەی ئەوروپی و دوای ئەویش بۆلۆنیا و کۆڵۆمبیا دێت، بەڵام تورکیا لەپلەی سێیەم دێت، بۆهەبونی کەمترین پارەی ئەوروپی لە وڵاتەکەیدا و پێش ئەویش لوبنان و ئەرجەنتین دێن.

PUKmedia رۆژنامەی زەمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket