riklam

دانەغاز: حكومەتی هەرێم تەواوی شایستە داراییەكانی پێداوین

ئابوری 06:19 PM - 2020-02-12
.

.

كۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند:حكومەتی هەرێم تەواوی شایستە داراییەكانی داوەتە كۆمپانیاكەیان و بەرهەمهێنانی غازیشیان 18% زیادكردوە‌و ساڵی رابردوو 157 ملیۆن دۆلار قازانجیان كردوە. 

كۆمپانیای دانەغاز لەسایتی رەسمی خۆی  راپۆرتی دارایی ساڵی 2019ی بڵاوكردەوە‌و تیایدا ئاشكرایكردوە: لە هەرێمی كوردستان  بەرهەمهێنانی غازیان 18% زیادكردوە‌و 157 ملیۆن دۆلاریش قازانجیان كردووە.

وەك لە راپۆرتەكەی دانەغازدا هاتووە: حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی شایستە داراییەكانی ساڵی 2019ی داوەتە كۆمپانیاكەیان، ئەمەش هاوكاربووە بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز.

لەو بارەیەوە (د.پاتریك ئاڵمان وارد) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند: داهاتی كۆمپانیاكەیان لەساڵی رابردوودا 495 ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕەش 157 ملیۆن دۆلاری قازانج بووە، بەهۆی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غازەوە نزیكەی دوو هێندە قازانجیان زیادیكردووە. 

راشیگەیاند: تا ساڵی 2022 ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان لە 400 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 650 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەكەن.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، كۆمپانیای دانەغاز لە رێگای كۆمپانیای پێڕڵ پیترۆلیۆمەوە، دوو بیری لە كێڵگەی كۆرمۆر و بیرێكی دیكەی لە چەمچەماڵ تەواوكردوەو بەنیازیشە تاساڵی 2023 ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بگەیەنێتە 900 ملیۆن پێ سێجا لەڕۆژێكدا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket