riklam

ئەی ئێستا؟

بابەتی گۆڕاو 06:18 PM - 2020-02-12
.

.

ئەی ئێستا؟
-لە ئیکسیری حەیات موھیمترە،ھەموو موشکیلەیەک حەل ئەکات
+چی؟
-عوتڵە
*********
-ھەقە کۆنگرەیەکی بۆ بکەن ئەمیش بگۆڕن؟
+کێ؟
-ئەم سەرما قۆڕە
********
_بەینی خۆمان بێ ھیگڵ زۆر درۆزن دەرچوو،تەئریخ بەرەو ئازادی ناڕوا
+ئەی بەرەو کوێ ئەڕوات؟
-بەرەو بازاڕی دۆلارەکە
*********
-وەرە با ئەم مەسئولانە بفرۆشین
+ئێ!!
-بە پارەکەی بچین بۆ خاریج
*******
-پیاو کافر ئەکات ئەزانی؟
+کتێبەکەی داروین؟؟
-نا..ئەو کچە شێخە
********
- دەرکەوت دوو لەسەر سێی دنیا ئاو نی یە
+ئەی چی یە؟
-زەلامی قوڕمساغە
*******
-ھەموو شتێک بگۆڕە
+بۆچی؟؟
-بۆ ئەوەی ھیچ شتێ نەگۆڕدرێ
**********
-بەسەری خۆم حەوت برا ئەھێنێ
+کێ؟
+ئەو خزمەی رەقەمی تەلەفونەکەت نازانێ
***********
-جاران ھەقایەتی دێو و درنج مێشکیان پڕ ئەکردین لە خورافات
+ئەی ئێستا؟
-ئێستا حیزبەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket