riklam

زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس توشبوی کۆرۆنان

جیهان 03:27 PM - 2020-02-12
.

.

ماڵپەڕێکی ئەمریکی نوێترین ئاماری توشبوانی کۆرۆنای بۆ زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس راگەیاند و رێژەی مردنیش گەیشتوەتە زیاتر لە هەزار و ١٠٠ کەس، لەگەڵ ئەوەش بەرپرسانی تەندروستی چین رایدەگەیەنن رێژەی توشبون بەو ڤایرۆسە کەمبوەتەوە.

ماڵپەڕی بۆلۆمبێرگی ئەمریکی لە نوێترین ئاماردا رایگەیاندوە لەسەرەتای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و دواتر لە وڵاتانی جیهان ئاماری توشبوان گەیشتوەتە ٤٥ هەزار و ١٦٨ کەس و هەتا ئەمڕۆش هەزار و ١١٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چین، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، حاڵەتەکانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمیکردووە.

هاوکات به‌پرسانى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن، رێکارەکانی خۆپارێزی و پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کاریگەریی ئەرێنییان هەبووە و بوونەتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون.


PUKmedia بۆلۆمبێرگ،سمارت تراید عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket