به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه به گیانێكی یه‌كگرتووانه و هاوكارانه
بیروڕا 10:50 AM - 2020-02-12.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌وكردنی سییه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ له كۆتایی كانوونی یه‌كه‌م ،2019 له ووهان له چین, بووه هۆی دروستكردنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی گه‌لی چینی ، هه‌روه‌ها بووه هۆی نیگه‌رانی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. له9ی شوبات، ژماره‌ی گشتی حاڵه‌ته په‌سندكراوه‌كان له چیندا گه‌یشت به 35982 حاڵه‌ت، و908 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا ، و 3281 كه‌سی توشبوو چاره‌سه‌ركراون و له نه‌خۆشخانه ده‌ركراون. زیاد له‌مه‌ش، 187518 كه‌س له‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندی نزیكیان له‌گه‌ڵ تووشبوان یاخود گومانلێكراوان هه‌بووه له ئێستادا له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
له هه‌مان كاتدا، ته‌واوی وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ كات پێشبڕكێ ده‌كات بۆ ڕزگاركردنی گیانی خه‌ڵكی له‌م ڤایرۆسه دڕنده‌یه. حكومه‌تی چین گرینگییه‌كی مه‌زن ده‌دات به ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه و ڕێوشوێنی بێ پێشینه له مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و زانایان شه‌و و ڕۆژ كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركرندی نه‌خۆشه‌كان و په‌ره‌پێدانی كوتان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه، و ئه‌وان به‌ره‌وپێشچوونی ڕۆژانه به‌ده‌ستده‌هێنن ، و ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه چاك ده‌بنه‌وه به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی جێگیردایه هه‌ر له ٣٠ی كانوونی دووه‌مه‌وه.
چین متمانه‌یه‌كی ته‌واوی هه‌یه كه له‌م جه‌نگه‌ی دژ به ڤایرۆسی كۆڕۆنا سه‌رده‌كه‌وێت.
گه‌لی چین داهێنه‌ری ڕاستی مێژوو و پاڵه‌وانانن. له ماوه‌ی 5000 ساڵدا ، گه‌لی چین ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌كی نه‌ژمێردراو له قه‌یران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه بووه‌ته‌وه ، به‌سه‌ر هه‌موویان زاڵ بووه و هه‌رگیز نه‌به‌زێندراوه. ئه‌م جاره‌ش، سه‌ره‌ڕای دڕنده‌یی و خراپی ڤایرۆسه‌كه متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه كه له‌م جه‌نگه سه‌ربكه‌وین.
متمانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕابه‌رایه‌تی حیزبی شیوعی چینی و كۆكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و حكومیی كاریگه‌ره.
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه ، سه‌رۆكی چینی شی جینپینگ به به‌رده‌وامی داوای له لێژنه ناوه‌ندی و خۆجێییه‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری شیوعی چین كردووه بۆ هه‌ڵستان به به‌رپرسیارییه‌تیه‌كانیان ده‌رباره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و نه‌ته‌وه‌یی بۆ په‌تاكه.
لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی چینی و حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ڵستاووه به ئاڕاسته‌كردن و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ، و بنیاتنانی سیسته‌مێكی گشتگیر و فره ئاستی ڕێگریكردن و كۆنتڕۆڵكردن ، و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند و بێ پێشینه بۆڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه. كارمه‌ندانی كۆمه‌ڵگا له شار و لادێكان له سه‌رتاسه‌ری وڵات به تایبه‌تی له ووهان و ده‌وروبه‌ری هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی گیانی ملیۆنه‌ها كه‌س. سوپای ئازادی میللی هه‌ڵستا به ناردنی ده‌سته‌ی سه‌ربازی پزیشكی بۆ ووهان به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه. كۆمپانیاكان هه‌ڵستان به چڕكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان وه‌كو ده‌مامكی ده‌موچاو. خه‌ڵكی له هه‌موو ئاستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی یارمه‌تییان درێژ كردووه له‌م كاته پێویسته‌دا.هێزی سیسته‌می چینی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ده‌رده‌كه‌وێت له كاتێكدا هه‌موو گه‌ل به‌ره‌نگاری ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بنه‌ووه.
له هه‌مان كاتدا، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێوشوێنه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ، حكومه‌تی ناوه‌ندی چینی بڕیاری درێژكرنه‌وه‌ی پشووی سه‌ری ساڵی چینی و دواخستنی به‌رواری كردنه‌وه‌ی خوێندنگاكان و كارگه‌كانی دا، و بانگه‌وازی بۆ دانیشتوان كرد كه له ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه و ده‌رنه‌چن. هه‌موو ئه‌م ڕێوشوێنانه به وردی جێبه‌جێكراوه و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
متمانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌خشینی ڕۆحی خۆنه‌په‌رستی و قوربانیدانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كه‌سی ئاسای چینه.
كارمه‌ندانی پزیشكی چینی – پزیشكان، په‌رستیاران و زانایان، - هه‌موو ڕێگایه‌كیان گرتۆته‌به‌ر، جێهێشتنی خێزانه‌كانیان بۆ به‌رده‌وام بوون له تێكۆشانی ماندوو نه‌ناسانه به شه‌و ورۆژ هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ دابن. هه‌رچه‌نده هه‌رێمی هۆبی ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌یه، زیاتر له 11000 كارمه‌ندی پزیشكی له هه‌رێمه‌كانی تر گه‌یشتوونه‌ته هۆبی یه‌ك له دوای یه‌ك، و به‌بێ هیچ ترسێك.
ژانگ دینگ یوو، سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی ووهان جینتان، یه‌كێك له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه دیاریكراون بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆشی توشبوو به‌ڤایرۆسه نوێیه‌كه، 30 ڕۆژی له چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشه‌كان به‌سه‌ربرد هه‌ر له سه‌ره‌تای گه‌یشتنی حاڵه‌ته سه‌ره‌تاییكانی په‌تاكه له نه‌خۆشخانه. نوستن له كاتژمێر 2 به‌یانی و هه‌ڵستان له 4به‌یانی بووه‌ته ڕۆتینێكی ڕۆژانه‌ی پزیشكێكی ته‌مه‌ن 57 ساڵ.
له 6 شوبات، 4 له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له به‌شی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی ژۆنگ نانی زانكۆی ووهان له ووهان كه پێشتر تووشی ڤایرۆسه‌كه ببوون له كاتی كاركردن، چاك بوونه‌وه وگه‌ڕانه‌وه هێڵی پێشه‌وه‌ی چاودێری ته‌ندروستی بۆ به‌رده‌وام بوون له جه‌نگان دژ به په‌تاكه به‌بێ هیچ دوو دڵییه‌ك.
له ئێواره‌ی سه‌ری ساڵی نوێی چینی، كه بۆنه‌یه‌كی نه‌ریتیه بۆ دووباره كۆبونه‌وه‌ی خێزانه‌كان، سۆنگ كیپینك، ستافێكی پزیشكی سه‌ربازی، ماڵ و خێزانه‌كه‌ی جێهێشت له پێناو ووهان له‌گه‌ڵ 450 هاوپیشه‌كانی، له‌نێوانیاندا ئه‌و پسپۆڕانه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموون بوون له جه‌نگان دژ به سارس و ئیبولا.
له پێناو چاره‌سه‌ركردنی جیاوازیی نێوان زیاد بوونی ژماره‌ی نه‌خۆش و سه‌رچاوه‌ی پزیشكی سنوردار، هه‌زاره‌ها كرێكاری بیناسازی له ڕۆژێكدا 24 كاتژمێر كاریان كرد بۆ بنیاتنانی نه‌خۆشخانه له هیچه‌وه وله ماوه‌ی 10 ڕۆژدا توانیان ته‌واوی بكه‌ن. جۆنگ دافێ، كه كرێكارێكی بیناسازی ئاساییه، كاتێك گوێبیستی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه بوو، وازی له پشووه‌كه‌ی خۆی هێنا و هه‌ڵستا به بڕینی سه‌ده‌ها میل بۆ گه‌یشتن به شوینی بنیاتنانی پڕۆژه‌كه سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه. دوای كۆتایی هاتنی كاری بیناسازی، هه‌ڵستا به به‌خشینی هه‌موو مووچه‌كه‌ی بۆ جه‌نگی ئه‌م په‌تایه، و زۆر له هاوپیشه‌كانی هه‌مان كاریان ئه‌نجام دا.
هه‌روه‌ها متمانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مایی گه‌رانی به‌رده‌وام و داهێنانی زانا چینیه‌كانه.
هه‌ر له سه‌رتای بڵاوبوونه‌ووه‌ی په‌تاكه، زانایان وشاره‌زایان شه‌و و ڕۆژ به سه‌ختی كار ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری په‌تاكه. سه‌نته‌ری چینی بۆ كۆنتڕۆڵ كردن و نه‌هێشتنی نه‌خۆشی هه‌ڵستاووه به جیاكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و له ئێستادا هه‌وڵی دیاری كردنی توخوم و ره‌سه‌نی ڤایرۆسه‌كه ده‌درێت كه ده‌كرێت به‌كار بهێنرێت بۆ گه‌شه‌پێدانی كوتان. دۆزه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ تاقیكردنه‌ووه‌ی ڤایرۆسه‌كه دۆزراوه‌ته‌ووه، له ئـێستادا ته‌نها پێویستی به چه‌ند كاتژمێرێكه بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت كه ئایا نه‌خۆشی پله گه‌رمی به‌رز توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌یه یاخود نا. توێژه‌ران له په‌یمانگای زانستی ئه‌كادمی چینی ده‌ستیان كردووه به پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی دیاریكراووی به‌رده‌ست كه پێده‌چێت كاریگه‌ربێت دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا. شاره‌زایان وپزیشكانی كلینیكیی له هێڵی پێشه‌وه‌دا جۆری جیاواز له چاره‌سه‌ر به‌كار ده‌هێنن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، و گه‌راندنه‌وه‌ی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كان. له 6 شوبات، 23 نه‌خۆشی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا چاره‌سه‌ر كران و له نه‌خۆشخانه ده‌رچوێندران پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو له‌گه‌ڵ ده‌رمانی چینی نه‌ریتی و هه‌روه‌ها ده‌رمانی ڕۆژئاوایی.
جیهان پێویسته به‌یه‌كه‌وه به‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێی بوه‌ستێت.
ڤایرۆسه‌كه هیچ ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی نیه و بڵاوبوونه‌وه‌ی هیچ سنورێك نازانێت. جه‌نگان له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه نیگه‌رانیه‌كی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه. له چاوی ئه‌م په‌تایه‌وه، ئاده‌میزاد هه‌مان چاره‌نووسی هه‌یه، ته‌نها یه‌كگرتوویی و هه‌ماهه‌نگی ده‌توانێت ببێته هۆی دروستبوونی هێزێك بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی.
حكومه‌تی چین هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه، و بڵاوكردنه‌ووه‌ی زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كراوه و ڕوون و به‌رپرسانه. له 22 كانوونی دووه‌م, ئه‌كادمیا زانستییه‌كانی چینی به به‌رده‌وامی هاوبه‌شی ده‌كه‌ن به زانیاری جیناتی ڕه‌سه‌نی ڤایرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ ته‌واوی جیهاندا. به‌پێی ئه‌كادمیا زانستییه‌كانی چینی، له‌گه‌ڵ زیاتر له 300000 زنجیره فایلی دابه‌زێندراو، داتا به‌یسه‌كانی خزمه‌تگوزاریان به‌رده‌ست خستووه بۆ زیاتر له 30000 سه‌ردانكه‌ر له 106 وڵات و هه‌رێم. 5 زنجیره جییه‌كانی ڤایرۆسه نوێییه‌كه، هاوجووت كراوه له‌گه‌ڵ جینی پێنج ره‌سه‌نی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ داتای جینی وهاوبه‌شكردنی له‌گه‌ڵ داتا به‌یسی بانكی جینی له ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانیاری ته‌كنولۆژیای زینده‌زانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
چین له په‌یوه‌ندی وهه‌ماهه‌نگیه‌كی نزیك دابووه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی. شاره‌زایانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گه‌شتێكی مه‌یدانیان بۆ ووهان ئه‌نجام دا. به‌رێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دكتۆر تێدروس ئه‌دهانوم گیبریسوس سه‌ردانی چینی كرد و تاوتوێی سنوردار كردن و كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌تاكه‌ی كرد له‌گه‌ڵ لایه‌نه چینیه‌كان. هه‌وڵه‌كانی چین به‌رز ده‌نرخێنێت و باس له به‌شداری مه‌زنی چین له جه‌نگان دژ به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ده‌كات له جیهاندا.
له هه‌مان كاتدا، ڕابه‌رانی سیاسی، كه‌سیایه‌تی گشتی، و كه‌سانی ئاسایی له هه‌موو جیهاندا زیاتر و زیاتر پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی چین له جه‌نگان دژ به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ده‌ربڕی به چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز، و حكومه‌تی بیانی زیاتر و زیاتر وه‌كو كۆماری كۆریا و ژاپۆن تایله‌ند و مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا و كازاخستان و پاكستان، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌ڕنسا و ئیتاڵیا و هه‌نگاریا، بیلا ڕوسیا و توركیا، ئێران و ئیمارتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، جه‌زائر، میسر، ئوستراڵیا، ترینیداد و تۆباگۆ و یونسێف هه‌ڵستان به به‌خشینی پێداویستی خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی په‌تا بۆ چین. خوێندكارانی خوێندنگایه‌كی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانی، هه‌روه‌ها خوێندنگایه‌كی سه‌ره‌تایی ئینگلتڕا هه‌ڵستان به گوتنی گۆرانی چینی به كۆرس بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی چین، و ڕێزلێنانی قوربانیان. هاوڕێ ژاپۆنیه‌كان له‌سه‌ر بۆكسی به‌خشین بۆ چین نووسیبوویان (خاكی جیاواز،چاره‌نووسی هاوبه‌ش).
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دكتۆر تێدروس ئه‌دهانوم گیبریسوس وتی، (ئێمه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له‌م دۆخه داین، و ته‌نها به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین بیوه‌ستێنین). دووپاتیشی كرده‌ووه كه ده‌بێت هه‌موو وڵاتان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن به ڕۆحێكی یه‌كگرتووی و هه‌ماهه‌نگی، و بانگی هه‌موو وڵاتانی كرد بۆ به‌شداریپێكردنی زانیاری دروست له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و جیهان به گشتی ده‌رباره‌ی په‌تاكه.
هه‌روه‌كو قسه‌ی نه‌سته‌قی كۆن كه ده‌ڵێت: هاوڕێی ڕاستی له كاتی ته‌نگانه ده‌رده‌كه‌وێت. به‌خشین و پاڵپشتیان ئه‌ندازه‌ی به‌زه‌یی و میهره‌بانی قوڵی ئه‌وان ده‌رده‌خات. ئێمه به دڵسۆزییه‌وه پاڵپشتی به‌خشندانه‌ی ئه‌وان ده‌نرخێنین و سوپاسیان ده‌كه‌ین.
ئێمه پێویسته له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه بجه‌نگین نه‌وه‌كو له‌گه‌ڵ یه‌كتری. په‌تاكه دوژمنێكی گشتییه بۆ جیهان, ترس و نیگه‌رانی هه‌رده‌بێت له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی جیهانی هاوشێوه‌ی ئه‌مه. به‌ڵام ڕێگه‌دان به كاردانه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆ و ترسی ناماقوڵ نه‌وه‌كو ته‌نها زیانی ده‌بێت, به‌ڵكو په‌تاكه خراپتر ده‌كات و واده‌كات له‌ده‌ستدانی متمانه ئاسانتر بێت.
ڤایرۆس ترسناكه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ترسناكتره بریتییه له قسه‌وقسه‌ڵۆك و ترسی بێ هۆكار. به‌ڵێ ڕاسته كه ئه‌م ڤایرۆسی كۆڕۆنایه خراپتره له ئه‌نفلۆنزای ئاسایی ساڵانه، كه ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن بوو له 2019. ئه‌م ڤایرۆسه زۆر ته‌شه‌نه‌كه‌ره و به ئاسانی بڵاوده‌بێته‌وه. به‌هه‌ر حاڵ، ڕێژه‌ی مردنی 2% یه كه ئێستاش كه‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی ساڕس كه 9% یه, یاخود ئه‌نفلۆنزای ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن 2019 به ڕێژه‌ی مردنی 17.4%, یاخود ڤایرۆسی مێرس 2012 به ڕێژه‌ی مردنی 34.4% و ڕێژه‌ی مردنی ئیبۆلا به 40.4%.
ئه‌م جه‌نگه‌ی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هێزه له نێوان مرۆڤ و ڤایرۆس, هه‌روه‌ها ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌وشت و دادپه‌روه‌رییه. له كاتێكدا كه ڤایرۆسی كۆڕۆنا مه‌ترسییه‌كی جدیه، جۆرێكی تر له ڤایرۆسی زیانبه‌خش هه‌یه كه بریتیه له ڕه‌گه‌زپه‌رستی و بێگانه‌په‌رستی، كه شان به شانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاوده‌بێته‌وه. ده‌كرێت ڕه‌گه‌زپه‌رستی دژی چین ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری به‌سه‌ر ته‌واوی جیهاندا هه‌بێت. هه‌روه‌كو دكتۆر تێدروس وتی ( ئه‌مه كاتی ڕاستیه‌كانه، نه‌وه‌كو ترس. ئه‌مه كاتی زانسته،نه‌وه‌كو قسه‌وقسه‌ڵۆك. ئه‌مه كاتی پشتگیریكردنه، نه‌وه‌كو له‌كه‌داركردن). وه‌سفی گونجاو و ورد بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا نه بریتییه له ڤایرۆسی چین نه ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن به‌ڵكو ڤایرۆسی ئه‌مریكا. گه‌لی چین، هه‌روه‌كو ته‌واوی جیهان، قوربانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و چه‌ندین ڤایرۆسی تر. ڕێوشوێنه‌كانی چین نه‌ك ته‌نها بۆ پاراستنی گه‌له‌كه‌یه‌تی, به‌ڵكو بۆ پاراستنی هه‌موو جیهانه.
ئێمه چاوه‌ڕێی تێگه‌یشتن و پاڵپشتی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌كو هاوڕێی دڵسۆز, پاڵپشتی له گه‌لی كورده‌وه گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ گه‌لی چین. له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه, زۆر له خه‌ڵكی كوردستان پاڵپشتی و به‌زه‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ خه‌ڵكی چینی به ته‌له‌فۆن، ئیمه‌یڵ، فه‌یسبووك و ڕێگای تری جیاواز. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ هاوڕێیه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌له‌كه. ئێمه به دڵسۆزیه‌وه به‌رزی ده‌نرخێنین.
ئێمه له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان تێده‌گه‌ین، و ڕێز له دواین ڕێوشوێنه‌كان ده‌گرین كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتراوه‌ته به‌ر بۆ ڕیگه‌گرتن و كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی پیتاكه له هه‌رێم. هیوادارین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت بارودۆخی په‌تاكه به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه، دادوه‌رانه, ئارامانه و ژیرانه هه‌ڵبسه‌نگێنێت، له هه‌وڵه‌كانی چین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه تێبگات و پاڵپشتی بكات. پێویسته ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر هاوتا بێت له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌وه‌كو ئاستی ماقوڵ تێبپه‌ڕێنێت، و نابێت كار بكاته سه‌ر ئاڵوگۆڕی كه‌سیی ئاسای و هه‌ماهه‌نگی كرداریی له بواری جیاواز.
وه‌كو كۆنسوڵگه‌ری چینی گشتی له هه‌ولێر، به جدی ڕێگریمان كردووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان. ئێمه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و نزیك داین له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانیانی چینی له هه‌رێمدا، گرینگی ده‌ده‌ین به بارودۆخی جه‌سته‌ییان و به‌ده‌م داواكارییه‌كانیان ده‌چین. تا ئێستا, هیچ هاونیشتیمانییه‌كی چینی تووشنه‌بووه و گومانی تووشبوونی ڤایرۆسه‌كه‌ی لێنه‌كراوه.
ئه‌م جه‌نگی دژه ڤایرۆسه به‌رده‌وامه و به كاتێكی هه‌ستیار ده‌گات. ئه‌مه‌ی ڤایرۆسه‌كه كردی زۆر بێبه‌زه‌ییانه بوو به‌ڵام به‌رده‌وام نابێت. ئه‌مه‌ی خه‌ڵكه‌كه كردی كاریگه‌ربووه و هه‌تا هه‌تا له یاد ده‌مێنێت. په‌تاكه كاتییه، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام ده‌بێت. له چه‌رخی جیهانگه‌ری كه چاره‌نووسی هه‌موو وڵاتان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویسته به‌یه‌كه‌وه كاربكات بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندروستییه گشتییه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سه‌ختییه‌كان. كات ده‌یسه‌لمێنێت كه چین بڕیاری ژیرانه‌ی داوه و به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌وێت دوای تێپه‌ڕبوونی په‌تاكه.
نی ڕووچی، كۆنسوڵی گشتی چین له هه‌ولێر
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27