riklam

ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گۆڕدرێت

جیهان 10:31 AM - 2020-02-12
.

.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕی و له‌مه‌ودوا ناوی ڤایرۆسه‌ (19 COVID) ده‌بێت.

تێدرۆس ئه‌دانۆم سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی ڕابردوو له‌ جنێڤ له‌ سویسرا ڕایگه‌یاند كه‌ ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕدراوه‌ به‌ كۆڤید 19 كه‌ ئاماژه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و 19 ش نیشانه‌ بۆ ساڵی 2019.

سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌ پێویستیمان به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

ڕۆژی 31 مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2019 ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و تا ئێستا 1113 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 45 هه‌زار كه‌سیش تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوون.

PUKmedia بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket