riklam

عومه‌ر به‌شیر ڕاده‌ستی دادگای لاهای ده‌كرێت

جیهان 07:07 PM - 2020-02-11
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی شوباتی 2020 فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری راگه‌یاندنی سودان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌میانه‌ی وتووێژه‌كانی ئاشتی له‌ جوبا، حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی ئۆپزسیۆن له‌ دارفۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتوون كه‌ داواكراوان ڕاده‌ستی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێن.

عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی پێشووی سودان له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ داواكراوه‌، به‌ڵام وه‌زیری راگه‌یاندنی سودان له‌میانه‌ی وتووێژی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رۆیته‌رز به‌ناو ناوی ئه‌وی نه‌هێناوه‌.

لای خۆشیه‌وه‌، ئاژانسی ئه‌سۆسسیه‌تد پرێس له‌زاری لێپرسراوێكی دیاری سودان جه‌خت له‌ رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی راگوزه‌ری سودان و لایه‌نه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی دارفۆر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ڕاده‌ستی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی( لاهای) بكرێت.

عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر كه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ئاكامی خۆپیشاندانه‌ گشتییه‌كانی سودانه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه‌، به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی هاووڵاتیانی دارفۆر له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ داواكراوه‌. له‌مانگی نیسانی پاریشه‌وه‌، له‌خه‌رتومی پایته‌ختدا به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و كوشتنی خۆپیشانده‌ران زیندانی كراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket