riklam

قاعیده‌ به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ی جه‌زائیر راگه‌یاند

جیهان 07:01 PM - 2020-02-11
.

.

رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوی سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی جه‌زائیر له‌سنووری نێوان ئه‌و وڵاته‌و جه‌زائیر، راگه‌یاند.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 11-2-2020، بڵاویكرده‌وه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو بۆ سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی سوپای جه‌زائیر له‌ نزیك سنووری مالی راگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێك كوژراو ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.

هه‌مان كات ده‌زگای دژه‌ تیرۆری جه‌زائیر ئاشكرایكردووه‌، كه‌ گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ باشوری ئه‌و وڵاته‌ خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن و ناوه‌ناوه‌ هێرشده‌كه‌نه‌وه‌ سه‌ر سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

PUKmedia رۆیته‌رز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket